ناو:عەلی
ناوی باوک:سابیر مەعروف
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
عەلی سابیر-مۆسیقا ژەن
ناوی تەواوی (عەلی سابیر مەعروف) ە، لە #28-4-1974# لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ڕعایەی نموونەیی و ناوەندی لە قوتابخانەی نیزاڵ-نزال تەواوکردووە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان بەشی موزیک ئامێری پیانۆ 1997-1998، ساڵی 1981 لەپۆلی دووی سەرەتایی بووە دەستی بە موزیک ژەنین کردووە کە ئەو کاتە تەمەنی حەوت ساڵ بووە لەسەر ئامێری ئۆکۆردیۆن و بەشداری ڤیستیڤال و ئاهەنگەکانی کردووە لە هەولێر و بەغدا وسلێمانی لەگەڵ گرووپی قوتابخانە بە سەرپەرشتی مامۆستا (مونعیم مەزهەر)، لەگەڵ چەندین گرووپی جیاواز بەشداری کردووە وەک موزیک ژەن، هەروەها لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندانی کورد لە وڵاتانی ئەوروپا کاری کردووە وەک موزیکژەن وەکوو (#شڤان پەروەر# -#ناسری ڕەزازی# -#مەرزیە فەریقی# -گارا-#ئەردەڵان بەکر# -#فوئاد ئەحمەد# -#سەعید گاباری# -#ئەیاد حسێن# -نازدار) هیتریش، موزیکی بۆ گۆرانیبێژی عراقی ئیلهام مەدفەعی ژەنیوە، لەگەڵ هونەرمەند شاکر سابیر ڕواندزی لە وڵاتی دانیمارک ستۆدیۆی تۆمار کردنی گۆرانی داناوە بۆ تۆمار کردنی میوزیک بۆ هونەرمەندان، ئێستا لەگەڵ گرووپێک لە دانیمارک کار دەکات موزیکی کوردی وبیانی دەژەنێت.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 13-8-2021[1]