کوڵەوەیباب
کوڵەکوێرە
سەرسێگۆشە
گوێم لێبووە لەکەسانی بەتەمەنیش کەبە (ماری بێ ئینجازە)ناویان بردووە.
سوپاسی کاکfarid faeaqدەکەم بۆناردنی ڤیدیۆی ئەم ڕەشمارە کە لەکاتی ڕاوکردنی مارێکدایە کە بە ئەگەرێکی زۆر کوڵەوەیبابە.
ئەم جۆرە مارە لە ئاوەدانی و لەشاخ دەژین، کە خاوەن ژەهرێکی کاریگەرە لەسەر پێوەدراو ئەگەر بەزوویی پێوەدراوەکە چارەسەر نەکرێت ئەوا گیان لەدەست دەدات، کەڵبەکانیان 3 تا4 سانتیمەتر دەبن وە هەشیانە چوار کەڵبەی هەیە.
کاتی هاتنە دەرەوەیان و گەڕانیان بە زۆری بە شەودایە لەوپەڕی تاریکیشدا دەتوانن پێوەدان بکەن و ڕاوی خۆیان بکەن، لەڕێکردندا خاون، تەواوی مارەکان بەم جۆرەشەوە لە کاتی مەترسیدا دەتوانن بەباشی خۆیان حەشار بدەن، ئەم مارە خۆی خۆراکی ڕەش مار و هەڵۆ و داڵەکان و بزنمژەیە هۆکاری پێوەدانەکانیان ئەوەیە کەلێیان نزیک دەبینەوە یان پێیان پیادەنێین، ڕەنگە خاکییەکەی وای کردوە کە بەباشی نەبینرێن بۆیە پێویستە لەکاتی ڕێکردندا چاو لە بەر پێی خۆمان بکەین و ئاگادار بین، ، ژەهری ئەم مارە لەدوای مردنیشی کاریگەری هەردەمێنێت،
فیژکەی کوڵەوەیباب لەبەشێکی فیدۆکەدا هەست پێدەکەن،
وتراوە کەسی پێوەدراو بە مار لەدوای ساڵێک و لەهەمان کاتی پێوە دانە کەدا، ، شوێن پێوەدانەکەی ئازاری دەبێتەوە ؟
من بڕوام بەم بۆچونە نییە، چونکە کەسانی نزیکی خۆم پێوەی داون و ئەم حاڵەتەی نەبووە..
لای ئێوە چ ناوێکی هەیە و ناوی ناوچەکەشت بنوسە
خودا هەمووان بپارێزێت
محەمەد بەهادین
گوندی سەرزەل/قەزای قەرەداخ/سلێمانی[1]