کەوان
لە کتێبی: #گوناه#
بەرهەمی: #عەلی حەسەنیانی#
دوو چاوی تۆ وەکوو جووتەی کەوانە
برۆکانت بەرەو سینگم کەوانە
بەیانان قاسپەقاسپی پێکەنینت
لە گوێی مندا لە گوێن قاسپەی کەوانە
هەزار خۆزگەم بە دەرزیلەی بەرۆکت
کە بۆ ئەڵماسی بەروێت دەرکەوانە
وەبیرم دێ کە بۆم هاتبوویە ژوانێ
هەچی دەمکرد ئەتۆ دەتگوت کە: وا نە
خەمم هێند زۆرە بۆم نایەتە پێوان
بە سەد پێوانە و کیلە و کەوانە
ئەگەرچی پیر و داماوم ئەوێستێش
دڵی من هەر بە ئاواتی کەوانە
1963 - تاران - بەدەنگی سەید خالید ئیمامی [1]