ناونیشانی بابەت: حکومەت بودجە بۆ پاراستنی بەردە مێژووییەکەی #ماوەت# دابین دەکات
نووسەر: هەڵمەت بتوێنی
#حکومەتی هەرێمی کوردستان# بودجە بۆ پاراستننی بەردە مێژووییەکەی ماوەت لە پارێزگای #سلێمانی# دابین دەکات کە مێژووەکەی دەگەڕێتە بۆ سەردەمی #بابانەکان#.
کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ئەو بەردە کە نووسراوی لەسەر نەخشێندراوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بابانەکان، کە لە سنووری ماوەت فەرمانڕەواییان کردووە، بۆیە دەمانەوێت وەک شوێنەوارێکی مێژوویی بیپارێزین.''
گوتیشی: بۆ ئەو مەبەستە، لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن تیمێکی شوێنەواریی سلێمانییەوە بەردەکە هێنراوەتە شوێنێکی دیاری ماوەت و سیاج و پێویستییەکی دیکەی پاراستن و ناساندنی بۆ ئەنجام دەدرێت، کە دەبێتە شتێکی سەرنجڕاکێشی هەموو ئەو گەشتیارانەی ڕوو لە ناوچەکەمان دەکەن.''
[1]