ناونیشانی بابەت: پشدەرییەکان خاوەن داهێنان و شارستانێت بوون لە ڕابردوو دا
تەنیا گەریدەکانی بواری مێژووی کۆن دەزانن #پشدەر# خاوەنی چ داهێنانێک و شارستانییەتێک بووە نەک وەکوو دەڵێن جا کورد چ بوو قەت هیچ نەبووە ئەوە هەڵەێکی کوشندەیە.
ئەوەی لەناو وێنەکاندسیە بۆری ڕاکێشانی ئاوە لە یەکێک لە ناوچەکانی پشدەر کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 700 بۆ 900 ساڵ پێش زاین.
تایبەتمەندیەکانی ئەو بۆریە 50سم درێژە ئەستووری سێ ئینجە. لەقوڕ درووستکراوە و گڵی قورەکە هەر هی پشدەر لەگەڵ درووستکردنی نەخشێنراوە و چەند جارێک سوورکراوەتەوە لەکورەدا . ئەو سەر و سەری بۆریەکە لایەکی ئەستوورترە نێرە و مێیە بۆ لێکدانی بۆریەکان . لەگەڵ لێکدانی بۆرییەکان بەردی هاڕەوەی وەرد و مادەیەکی ڕەشی لێدراوە بۆ ئەوەی لێک نێنە دەرێ و ئاو نەدات. درێژی ئەو کارە ئەندازیاریە لە سەرچاوەی ئاوەکەوە بۆ شوێنی نیشتەجێ بوون نزیک بە هەزار مەتر دەبێت.[1]