ناو: کەیفی
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1970
- ساڵى 1970 لەدايکبووە.
-ساڵى 1977 چووەتە بەرخوێندن لە قوتابخانەى باواجى لە شاری کۆیە.
-ساڵى 1991 پەيمانگاى مامۆستايانى به پلەى دووەم تەواوکردووە.
-ساڵى 1994 لە قوتابخانەى گۆمەتاڵ دامەزراوە, ماوەى (5) ساڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بووە.
-ساڵى 1999 گوازراوەتەوە بۆ قوتابخانەى دڵدار لە شارى کۆیە.
له ساڵى 2001 بووە بە یاريدەدەرى بەڕێوەبەرى قوتابخانەى ڕزگارى-کۆیە.
له ساڵى 2004 لە کۆليژى پەروەردەىزانکۆى کۆيە وەرگيراوە و لە ساڵى 2008 بەپلەى یەکەم تەواوى کردووە.
لە ساڵى 2008 لە دواناوەندى کۆيەى کوڕان بووە بە مامۆستا.
لە 2009 گوازراوەتەوە بۆ زانکۆى کۆيە, لەو ساڵەش له خوێندنى باڵا (ماستەر) وەرگيراوە. لە تشرينى دوەمى 2011 ماستەرى بە پلەى زۆرباش تەواوکردووە.
لە 2011 وەک مامۆستا لە فاکەڵتيى پەروەردە بەشى کوردى دەستبەکاربووە.
لە نيسانى 2012 نازناوى زانستى (مامۆستاى یاريدەدەر)ى وەرگرتووە
لە 08-12-2014 نازناوى زانستى (مامۆستا)ى وەرگرتووە.
لە 09-12-2014 لە خوێندنى باڵا (دکتۆرا) وەرگيراوە, لە 08-09-2016 بە پلەى زۆرباش تەواوى کردووە و بڕوانامەى دکتۆراى وەرگرتوووە.
لە 21-12-2018 نازناوى زانستى (پرۆفيسۆرى یاريدەدەرى)ى وەرگرتووە.
=KTML_Bold=ژياننامەى هونەريى=KTML_End=
له ساڵى 1983 پەيوەندى بە تيپى شانۆى حاجى قادر کردووە و بووە بە ئەندام و بەشدارى گشت بەرهەمەکانى ئەو تيپەى کردووە.
له 1984 پەيوندى بە بەشى شانۆى تيپى مۆسيقاى باواجى کردووە و بووە بە ئەندام.
لە 1987 لەگەڵ هەندێک هونەرمەند (تيپى شانۆى بەڵێن) لە هەولێر دادەمەزرێنن و بەشدارى گشت بەهەمەکانى ئەو تيپە دەکات وەک ئەکتەر و دەستەى بەڕێوەبەر.
له ساڵى 1989 تيپى شانۆى (هێمن) لە هەولێر دادەمەزرێنن و بەشدارى گشت بەرهەمەکان دەکات.
لە 01-10-1991 لەگەڵ شانۆکارانى کۆيە تيپى شانۆى کۆيە دادەمەزرێنن, لەو ساوە بۆ ئەمڕۆ وەک دەستەى بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرى ئەو تيپە کارى کردووه و بەشدارى هەموو بەرهەمەکانى کردووە.
-لەگەڵ ئەم تيپانە کارى کردووە (تيپى شانۆى ڕۆشنبيرى, تيپى شانۆى حاجى قادر, تيپى شانۆى باواجى, تيپى شانۆى بەڵێن, تيپى شانۆى هێمن, تيپى شانۆى زانکۆ, تيپى شانۆى کۆيە, تيپى شانۆى ميللى )
-لە ساڵى 1992 بووە بە ئەندامى یەکێتى هونەرمەندانى کوردستان، له ساڵى 1993 تا ئەمڕۆ وەک دەستەى بەڕێوەبەر و ماوەى 12 ساڵيشە وەک بەرپرسى نووسينگەى کۆيە دەستبەکارە. ئەندامى گشت کۆنگرە و کۆنفرانسەکانى ئەم ڕێکخراوە بووە.
-لە ساڵى 1989 خەڵاتى باشترين ئەکتەرى ناوچەى ئۆتۆنۆمى وەرگرتووە.
-بەشدارە (56) شانۆگەرى کردووە.
-بەشدارى (9) دراماى تەلەفزيۆنى کردووە.
-بەشدارى (10) زنجيرەى تەلەفزيۆنى کردووە.
-بەشدارى (6) کوورتە فيلمى کردووە.
-لە دەرەوەی هەرێم لە فیستڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی ئەم وڵاتانە بەشداری کردووە (فیستڤاڵی چوارەم و پێنجەمەمی شانۆی شەقامی بەغدا، فیستڤاڵی شانۆی ئێراق-خولی شەشەم، فیستڤاڵی شانۆی شەقامی مەریوان، فیستڤاڵی شانۆی شەقامی سەقز، فیستڤاڵی شانۆی شەقامی لاهیجان، فیستڤاڵی شانۆی شەقامی تەورێز، فیستڤاڵی شانۆی شەقامی تونس، فیستڤاڵی شانۆی بوکەڵە لە ئەسکەندەریەی وڵاتی مسر).
شانۆگەرى هەڵۆکان گەڕانەوە, شانۆگەرى ئافرەت و خەبات)ى نووسيوە.
-شانۆگەرى سەرکەوتن له ڕاستيدايە, شانۆگەرى بڕيارى دادگا, شانۆگەرى وێنەيەک لە ناخى فەلەستين, مۆنۆدراماى ڕاپۆرتى مانگانە, شانۆگەرى خاکى یەزدان, دراماى سزاى یاسا, دراماى گوێدرێژ و هاوڕێکانى, شانۆ گەرى فڵچى)ى دەرهێناوە.
-وەک یاريدەدەرى دەرهێنەر (13) کارى شانۆيى و درامى کارى کردووە.
-وەک ئامادەکردن و سيناريۆ (دراماى لەوێ پێت دەڵێم, زنجيرەى تەلەفزيۆنى حاجى توڕە, زنجيرەى تەلەفزيۆنى هەياس و سوڵتان, زنجيرەى تەلەفزيۆنى هەگبەى دەروێش, زنجيرەى تەلەفزيۆنى مليۆنێر, دراماى ڕاپۆرتى مانگانە) کارى کردووە.
-ئامادەکردنى (30)ئەڵقە لە بەرنامەى گەشتى تەلەفزيۆن لەگەڵ (فريدون حمدامين).
-ئامادەکردنى (29) ئەڵقە لە بەرنامەى هەگبەى کاميرا لەگەڵ (فەرەيدون حەمەد ئەمين و دلێر جنێد هيرانى)0
-وەک بەڕێوەبەرى بەرهەم و بەڕێوەبەرى شانۆ (30) بەرهەم کارى کردووە.
-چەندين وتارى لەبارەى شانۆ و ڕۆمان و ڕەخنە و بابەتی هەمەڕەنگ له هەفتەنامەى پاشکۆى ڕەخنەى چاودێر و کوردستانى نوێ و ڕۆژنامەی خەبات و ڕۆژنامەی هەولێر و گۆڤارى ڕامان و گۆڤارى کەکۆن گۆڤارى شاکار و گۆڤارى کلتوورى کورد و گۆڤارى گێڕانەوە و گۆڤاری ڕۆشنبیری کەلدان و بڵاوکراوەى نوگرە سەلمان گۆڤاری ناوازە و گۆڤاری هەردەم و گۆڤاری یەکەم چرا و گۆڤاری کاروان بڵاوکردووەتەوە.
لەلایەن چەندین تیپ و دامەزراوەی فەرمی نافەرمی مەراسیمی ڕێزلێنانی بۆ کراوە لەوانە (ڤیستڤاڵی شانۆی شەقامی کەرکووکی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوی چەتر، مەڵبەندی چالاکی گەنجانی کۆیە، تیپی شانۆی حێدە، ڕێکخراوی گەشەپێدانی لاوان، سەندیکای هونەرمەندان، فیستڤاڵی خەلاتی سەید برایم...هند)
-ساڵی 2018 خەڵاتی باشترین ئەکتەری دووەمی لە فیستڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی بەغدا خولی چوارەم وەرگرتووە.
-لە ساڵی 2018 خەڵاتی دادوەرانی لە فیستڤاڵی سێیەمی شانۆی شەقامی سەقز وەرگرتووە.
-دەستەی ڕاوێژکارانی گۆڤاری گێڕانەوەیە.
-دەستەی ڕێکخەرانی گۆڤاری (الفن في مواجهە الارهاب والتطرف)ه.
-ئێستاش دەستەى بەڕێوەبەرى تيپى شانۆى کۆيە و بەرپرسى ليژنەى کۆيەى سەنديکاى هونەرمەندانى کوردستانە.
=KTML_Bold=بڵاوکراوەکانی نووسەر=KTML_End=
پەرتووک
1. ڕیالیزم لە شانۆی کوردیدا، 2013.
2. شانۆ و شانۆی منداڵان، 2018.
3. هونەری شانۆ لە شاری کۆیە (1980-2008) ، 2018.
4. پێکهاتەی و ڕەوتی شانۆی شەقام، 2019.
5. بنیاتی هونەریی داستان لە ئەدەبی فۆلکلۆری کوردیدا، 2019.
6. شانۆ و دراما لە وراتی کۆیە (1919–2021) ، 2021.
7. قادر بەشدار لەدیدی ڕووناکبیراندا، لەگەڵ (د.دەریا جەمال حەوێزی و د.هاوژین سڵیوە) 2021.
8. کۆ بەرهەمی قادر بەشدار (هۆنراوە و پەخشان)، لەگەڵ (د.دەریا جەمال حەوێزی و د.هاوژین سڵیوە)، 2022.
9. ئەدەب و چیرۆکی منداڵان، 2022.
10. تیۆری کۆمیدیا و فەلسەفەی پێکەنین، 2022، وەرگێڕان.
11. گۆڕانکاریی لە ئەدای ئەکتەردا، 2023، وەرگێڕان
12. شانۆی شەقام (ئەداکردنی نواندن لە دەرەوەی هۆڵەکانی شانۆ)، 2023، وەرگێڕان.
13. هونەری گێڕانەوە لە ڕۆمان و داستانی کوردیدا، 2024.
=KTML_Bold=لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی=KTML_End=
1.مێژووی شانۆی کۆیە (1980-2007)، گۆڤاری زانکۆی کۆیە، ژمارە (30)، 2013.
2. بنیاتی وەسف لە ڕۆمانی (هێلانە)دا، گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین، ژمارە (5)، 2015.
3. بنیاتی هونەریی توخمەکانی گێڕانەوەی داستتانی فۆلکلۆری کوردی، گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین، ژمارە (7)، 2016.
4. ڕیالیزم لە ڕۆمانی (هەڵکشان بەرەو لوتکە)دا، گۆزاری زانکۆی کەرکووک/ بۆ دیراساتی مرۆڤایەتی، بەرگی 12، ژمارە 2، ساڵی 2017.
5. ڕۆڵی تەکنیکی (خەون و فانتازیا) له بنیاتی داستانی فۆلکلۆری کوردیدا، گۆڤاری زانکۆی کۆیە، ژمارە (43)، 2017.
6. ڕەنگدانەوەی کولتووری کورد لە ڕۆمانی (گیانی من هاتییەوە)دا، گۆڤاری زانکۆی سەڵاحەدین، ژمارە (Vol.22.No 49)، 2018.
7. مێژووی هونەری شانۆ لە شاری کۆیە، گۆڤارێکی تایبەت بە کۆنفرانسی ( ڕەوتی شارشارستانییەت لە کۆیە) زانکۆی کۆیە، ژمارە (18)، 2019.
8. کاريگەرى شانۆى داستانى لەسەر شانۆى کوردی ( برتۆڵد برێتخت بەنموونە)، (بەهاوبەشی لەگەڵ (د.ژیلوان تاهیر)، گۆڤاری زانکۆی کۆیە، ژمارە ( Vol 2 No 2)، 2019.
9. ڕەنگدانەوەی باوکسالاری لە داستانی سەیدەواندا، گۆڤاری زانکۆی کۆیە، ژمارە (Vol 3 No 2)، 2020.
10. کاریگەرى شانۆى شەقام لە بزاڤى شانۆى کورديدا، بەهاوبەشی لەگەڵ (د.ژیلوان تاهیر)، گۆڤاری زانکۆی سەڵاحەدین، (Vol.25.No 5)، 2021.
11. ڕەنگدانەوەی کلتور و فۆلکلۆر لە شانۆی کوردیدا، به هاوبەشی لەگەڵ (د.هاوژین سڵێوە)، گۆڤاری قەڵای زانست، ژمارە (4) بەرگی (8) 2023 ، کە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی دەریدەکات.
12. ئیستاتیکا لە هۆنراوەی چەپکە گوڵێک بۆ ست فاتمەی (هەردی)دا، بە هاوبەشی لەگەڵ (د.هاوژین سڵێوە)، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی، 2023.
13. دەقی شانۆی ژنانە لەناو شانۆی کوردیدا، به هاوبەشی لەگەڵ (هاوناز حسێن)، گۆڤاری قەڵای زانست، ژمارە (4) بەرگی (8) 2023 ، کە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی دەریدەکات.
14. دینامیکییەتی جەستە و جوڵەی ئەکتەر لە نمایشی شانۆییدا، به هاوبەشی لەگەڵ (جوان بەهائەدین)، گۆڤاری قەڵای زانست، کە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی دەریدەکات.
15. خەیاڵی زانستی لە ڕۆمانی (گەڕانەوە بۆ هەسارەی زەوی)دا، به هاوبەشی لەگەڵ (فاتمە عەبدولکەریم)، گۆڤاری قەڵای زانست، کە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی دەریدەکات.
16. ڕۆڵی ڕەفیق چالاک لە پەرەپێدانی شانۆی کوردیدا، به هاوبەشی لەگەڵ (شەماڵ عەزیز)، گۆڤاری قەڵای زانست، کە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی دەریدەکات.
17. بەراوردێک لەنێوان دەئاکی زەکی هەناری و ئەژدەهاک لە شانامەی فیردەوسیدا لە سێیەم کۆنفرانسی نێودەوووەتی زمان و ئەدەبی کوردی ( زمان و ئەدەبی کوردی و فارسی-پەیوەندی و کاریگەرییان) لە زانکۆی سەڵاحەدین.
18. بنیاتی کات لە حیکایەتی فۆلکلۆری کوردیدا، به هاوبەشی لەگەڵ (د.رۆکان گەوریل)، گۆڤاری قەڵای . زانکۆی لونانی فەرەنسی
19. پاڵەوان لە حیکایەتیی فۆلکلۆریی کوردیدا، به هاوبەشی لەگەڵ (د.رۆکان گەوریل)، گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, قبول نشر, ژماره (421) لە 06-08-2023
. 20theater scenes & convenient method of treatmen/ 2013.
[1]