ناونیشانی بابەت: بیستەڵۆکی پزیشکی (سەماعەی پزیشکی) چییە؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
بریتییە لە ئامێرێکی بچوکی ئەلیکترۆنی کە لە ناو یاخود پشتی گوێوە دەبەسترێت. کە دەنگ لەدەرەوە بەرزدەکاتەوە و دەیگوازێتەوە بۆ گوێ لەو کەسانەی کە توانای بیستینیان کەمبۆتەوە.
$ئەم ئامێرە لە سێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە کە ئەوانیش:-$
- مایکرۆفۆن، ئەمپلیفایەر و سپیکەر.
- ئامێرەکە دەنگ لە ڕێگای مایکرۆفۆنەوە وەردەگرێت کە شەپۆلی دەنگی دەگۆڕێت بۆ سیگناڵێکی کارەبایی و ئەینێرێت بۆ بەشی ئەمپلیفایەر.
- ئەمپلیفایەریش هەڵدەستێت بە بەرزکردنەوەی ئەو دەنگەی کە لە مایکرۆفۆنەوە وەریگرتووە و ئەینێرێت بۆ ناو گوێ لە ڕێگای سپیکەرەوە. بەمەش کەسەکە بە باشی گوێبیستی دەنگەکان دەبێت.
$جۆرەکانی بیستەڵۆکی پزیشکی ئەمانەن:-$
1- بیستەڵۆکی پزیشکی لە ناو گوێدا.
2- بیستەڵۆکی ناو کەناڵی گوێ.
3- بستەڵۆکی پشتی گوێچکە (وەرگری بستەڵۆک لەناو کەناڵی گوێدا) .
4- بستەڵۆکی پزیشکی بەتەواوی لەناو گوێدا.
- ئەم ئامێرە بۆ ئەو کەسانە بەکاریەت کە هەستی بیستنیان کەمبۆتەوە بەهۆی تێکشانی خانە هەستەوەرەکانی گوێی ناوەوە کە ناسراون بە کوڵکە خانە.
- کوڵکە خانەکان تێکەشکێن لە ئەنجامی هەڵکشانی تەمەن، یاخود بەهۆی برینداربوونیان بەهۆی دەنگی بەرزەوە یاخود بەهۆی بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمانەوە. [1]