ئیلیان یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە وێژەی گێڕانەوە و بابەتی تیۆریی وێژەییە. لەو سۆنگەیەوە، سەرتۆپی گۆڤارە وێژەییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.
سەرەتای ساڵی 2021، ژمارە 7ی گۆڤاری ئیلیان بە گورزێک چیرۆک و ھەڵسەنگاندن و دیمانە و توێژینەوە و ڕاڤەوە لە دووتوێی 425 لاپەڕەدا بڵاو بووەوە.
ژیار هۆمەر وەک سەرنووسەر و وەرگێڕ بەشدار بووە و ئەم 24 بەرهەمەی تێدا بڵاو بووەتەوە.
لە ئینگلیزییەوە:
- 20 مۆچیارییەکەی وڵیەم فۆکنەر لەمەڕ نووسین.
- دەمتوانی بچووکترین شتیش ببینم، ڕەیمۆند کارڤەر.
- دواشەوی دنیا، ڕەی برادبێری.
لە ئیسپانییەوە:
- جوانترین پێنج چیرۆکی دنیا، گابریێل گارسییا مارکێز.
- بۆنی پیواز، کامیلۆ خۆسێ سێلا.
- هابیل و قابیل، خۆرخێ لویس بۆرخێس.
- شەمشەمەکوێرە، ئێدواردۆ گالیانۆ.
- منەکەی تر، ماریۆ بێنێدێتی.
- دەینەسوڕ، ئاوگوستۆ مۆنتێڕۆسۆ.
- ئەڤین 77، خولیۆ کۆرتاسار.
- نامە، لویس ماتێیۆ دییێز.
- نامەی خۆشەویستی، خوان خۆسێ مییاس.
- دەیڕێسا و دەیڕێسا...، ماکس ئاوب.
- ئیمپڕاتۆری چین، مارکۆ دێنێڤی.
- ڕامووسان، ئێنریکێ ئەندێرسۆن ئیمبێرت.
- نامە بۆ نووسەرێکی لاو، نامەیەکی ئێرنێستۆ ساباتۆ.
لە عەرەبییەوە:
- بارهەڵگرەکەی بەرلین، حەسەن بەلاسم.
لە فارسییەوە:
- بەڵێننامە، زاهید بارخودا.
- ئەو پیاوەی ژنەکەی لێ ون بوو، زاهید بارخودا.
لە کورمانجییەوە:
- گازندەی خەنجەرەکەم، جەلادەت عالی بەدرخان.
- دیوار و ئەز، تاهیر تانینھا.
- مێش و ڕاسکۆلنیکۆڤ، تاهیر تانینها.
- هاوارەکەمان، فڕات جەوەری.
دیمانە:
- من لە مەریوان ون بووم; دیمانەی گۆڤاری ئیلیان لەگەڵ زاهید بارخودا.[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=468198&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی کۆی وەرگێڕانەکانی ژیار هۆمەر لە گۆڤاری ئیلیان=KTML_Link_External_End=