ناو: محەمەد
نازناو: تاوگۆزى
ناوی باوک: مەحمود محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1987
$ژیاننامە$
محەمەد مەلا مەحمود مەلا محەمەد تاوگۆزى، لە ساڵی 1987 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. لەلاى باوکى ماددە زانستییەکانى حوجرەى خوێندووە، و لە ساڵی 2008 – 2009 بڕوانامەی بەکالۆرسی لە بەشی خوێندنی ئایینی / زانستە ئیسلامییەکان بەدەست هێناوە. هەروەها دەرچووى خولى دووەمى پەیمانگاى کوردستانە بۆ پێگەیاندنى پێشنوێژ و وتاربێژ، (بە پلەى یەکەم). بڕوانامەی دبلۆمى باڵا لە هزرى ئیسلامى لە سەنتەرى زەهاوى بۆ لێکۆڵینەوەى فیکری، بە پلەى یەکەم بەدەست هێناوە. هەروەها لە ساڵى 2009وە بە فەرمی وتاربێژە، و لە ئێستادا 2023 پێشنوێژ و وتاربێژى مزگەوتى (کانى ئاسکان) ە لە #زەڕایەن#. جگە لەوەش یەکێک بووە لە دەستەى دامەزرێنەرانی #ڕێکخراوی ڕۆشنبیران و لاوانی تەسەوف#، و ئەندامى بۆردى ڕاوێژکارى بووە لە ئینستیوتى بانگخوازان، هەروەها یەکێک بووە لە دەستەى نووسەرانی هەردوو گۆڤارى #ڕێنوێن# و پەیامى تەسەوف. بۆ ماوەى دوو ساڵ بەرپرسی بەشی ئایینى ماڵپەرى جێزان بووە.
=KTML_Bold=پەڕتووکە چاپکراوەکان:=KTML_End=
• #کورد لە سەردەمی پێغەمبەردا#.
• #ڕێگا و بان و سیستمی هاتووچۆ لە ڕوانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە.#
• #ئیختیلافی زانایان لەنێوان (سروستیبوون) و مامەڵەی (مرۆڤ)دا#.
• دەروازەى پێغەمبەرناسی.
• #تێڕامانێک لە چەمکی بیدعەت#.
• #پەیوەندیە جنسیەکان لەئیسلامدا#.
• #چەند ڕونکردنەوەیەکی پێویست بۆ بڕوادارانی خۆشەویست#.
• #وتاری هەینی؛ ئامانج و ئاستەنگ و پەرەپێدانی#.
دەیان بابەتى بڵاوکراوەى لە ڕۆژنامە و گۆڤار و سایتە جۆرابوجۆرەکاندا هەیە. [1]