ناونیشانی بابەت: لە شەقراوێ لۆ نەمسای/ بیرەوەرییەکانی هونەرمەند ڕزگار خۆشناو بەشی هەشتم
$لە بەغدایێ چاومان کراوە!$
هەرچەندە وەختی لەگەر داک و بابتەژی، خەمی هیچ ناخۆی نە پارەی کرێ و نە خواردن و نە جلک شووشتنێ و فکری لێ ناکێۆ، بەران فێری تەمبەریەبی چونکە بێ ماندیبوون، هەموو شتەکت لۆ دێتە بەردەستی! قەت فێر نابی ئیعتیماد لەسەرەخۆ بکەی، ئەوەش لە مستەقبەل زەرەرت لێدا.
ئەمە پێشەوەی لۆ خیندنێ بچینە بەغدایێ، زۆر کیوی بووین و چاوون نەکرابۆ! ئەو شەش سارەی بەغدایێ، لۆ مە گەلەک باش بوو، هەر لۆیێش کە چووینە خارجی، زۆر ئیستیفادەن لە تەجروبەی بەغدایێ وەرگرت، چونکە لەوانەیە پێشترێ نەچووباینە بەغدایێ، لەخۆن ڕانەدیتبا هەندە زوو بچینە خاڕجی! لە بەغدایێ فێر بووم، ئیعتیماد لەسەرەخۆ بکەم و پارەی پەیا بکەم هەتا بتانم بژیم!
بێجگە لەوەش لە مارێ ئەو حورییەتەت نییە! لە کێندەری؟ چاکەی؟ کەنگی دێیۆ؟ ئەبی هەر بەخۆ ژیانی خۆت تەنزیمکەی و بزانی کێواچی و چاکەی و کەنگی دێییۆ مارێ! بەران حوڕییەت مەعنای بەڕەلایی نییە، دەبی بزانی کوز معامەلەی لەگەرەکەی! ئەگەر ئێکەک پێت برێ وەرۆ مارێ هەندە چاکەی لە دەرێ، وەکی ئەمرەکیە و ئەتووش ناتەوێ هەر بێۆ مارێ!
ئەمن لە بەغدایێ ئەمتانی هەموو شەوێ هەتا سعات دوازدەی شەوێ لە دەرێ بگەڕێم و زوو نێمۆ مارێ، بەران ئەمن هەموو شەوێ لە مەعهەدی کە سعات نۆی تەواوەبووم، یەکسەر ئەهاتمۆ مارێ، ئیلا مەگەر لە جێیەکی مۆسییقام لێدابا و لۆیێ تاخیر بام، شەوان بە کڕی تەمرینمەکرد و ئەمخیند، سبەینانیش درەنگ لە خەوێ هەرەستام هەتا خواردنی سبەینێ و نیوڕانێ بکەمە ئێک جەم! ئۆندە کەیفم بەخۆ هات کە لە بەغدایێ مۆسیقایەخینم حەزمەکرد هەموو دنیا بزانی.
ڕۆژەکی بە مەجیدی* ڕەفیقم گۆت: ئەتانی بێیە کنم، ئالەتەکەشت لەگەرەخۆ بیینی؟ گۆتی: لۆ؟ گۆتم: دوایێ پێتەرێم ئەویش هات و گۆتم: چەلۆیەکەی لە جانتای دەرینە ئەمنیش عوودەکەم دەرهینا و لەدەستم گرت، گۆتم: دەبا بڕۆین مەجید گۆتی: بچینە کێ؟ گۆتم: ئەچینە دەرێ با خەرک بنبینن، کە ئەمە مۆسیقارین. دیاربوو مەجیدیش فکرەکەی پێ خراپ نەبوو.
مەجید بە کەلەش گچکە بوو چەلۆش ئۆندە گەورە و گران بوو مەجید لە پشتی چەلۆی بزر دەبوو، چەلۆ لە مەعهەدی گەلەک کەم بوون، بە هەزار حاری هەتا لێگەڕابان مەجید چەلۆی بینتۆ قسمی داخلی! لە ماری چووینە دەرێ، بەس نەمەزانی کوو پێکەنینم بشارمەوە، نەکا مەجید پەشیمان بیتۆ! چووینە مەنتیقەی پاسی مەسلەحەی، باش بوو زوو پاسەکی دووقات هات و ئەمن سوار بووم و مەجیدیش لە دوو من بوو، گۆتی: کێواچین؟ گۆتم: سوار بە! ئەمە سوار بووین هەر نەشمەزانی پاسەکە کێواچی! خەرکەکە زۆر تمەشای چەلۆیان دەکرد وەختە برێم هەندی مەجیدی دەبوو! ڕۆیشتین هەتا نیهایەتی و لەوێ هاتینە خوارێ، بڕەک ڕۆیشتین و هەندەک خۆمان تاخیر کرد، دوایێ بە پاسەکی دیکە گەڕاینۆ مارێ!
پاش دەرچوونی بەیانی یازدەی ئازاری، وەزعی کورد بە عام و خاسەتەن تەلەبەی کورد لە بەغدایێ باش بوو، سەفرە و، حەفلەیانەکرد، زۆر جاریش ئەماچوین مۆسیقان لێداو پێکڕان گۆرانینەگۆتن، تەلەبەی کورد لە زۆربەی مەعهەد و کولیەکان هەبوون، بەران لە مەعهەدی فنوون جەمیلەی و کولیەی ئاداب (قسمی کوردی) زیاتر بوون.
هەر لە بەغدایێش تعارفم لەگەر ڕەحمەتی مەحموود زامداری کرد، ناوی بەخێر کە نووسەر و کەسەکی زۆر موسەقەف و زۆر حەزی لە مۆسیقای بوو، زۆر حەزی لە عوودی بوو (ئیحتیرامێ) منیشی زۆر دەگرت و هەوەسی بە من دەهات، کە ئەمنی دەدیت دەیگۆت: وەختی مۆسیقاری وەکی تو دەبینم، دەزانم ئاسۆی پاشەڕۆژی مۆسیقای کوردی ڕووناکە. زۆر حەزی لە گەعدەی فەننی بوو زۆر ئەدیب و شاعیری دەعوەتەکردنو دەیگۆت زۆرم پێخۆشە گێیان لە مۆسیقای تو بی!
ئەمن سەروەختەکی لە جەریدەی (تەئاخی) کە دوایێ وابزانم بووە (العڕاق) هەموو حەفتان گۆرانیەکی فۆلکلۆری کوردیم براوەکردۆ، زۆر مەوزووعم لەسەر مەقام و مۆسیقای کوردیشەنووسی، مقابەلەم لەگەر گۆرانیبێژی کوردەکرد. لەگەر ئیشی مۆسیقالێدانێ کە ناو ناوە هەبوو، ئەوەش لۆ من ببوە مەسدەرەکی ڕزق و پێیەژییام! ئەمن بە عوودی لەگەر مەجیدی بە چەلۆ و کەمانچەک و دمبک و دەفەک و موتڕیبەکی کچیشمان لەگەر بوو، فڕقەکی مۆسیقام دانا و حەفلەمان لۆ مەکتەبی کچان و مەعهەد و کولیەکانی بەغدایێ کرد و هەر بە خۆشم ئیشەکانم تەنزیمەکرد.
* مەجید خۆشناو تەلەبە بوو لە مەعهەدی فنوون جەمیلەی، قسمی (چەلۆ) ی، ئەووەختیش بە هەموو تەلەبان چەلۆیەک هەبوو![1]