ناو: مستەفا
ناوی باوک: فەرمان عەلی ئەکبەر
ڕۆژی لەدایکبوون: #10-02-1960#
شوێنی لەدایکبوون: #خانەقین#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #03-06-2023#
شوێنی کۆچی دوایی: ئەمستردام
$ژیاننامە$
مستەفا فەرمان عەلی ئەکبەر، لە خانەوادەیەکی نیشتمانپەروەری شاری خانەقین لە ڕۆژی 10-02-1960 لە گوندی بانمیل لەدایکبووە.
ساڵی 1966 تا 1972 لە قوتابخانەی کارێزی سەرەتایی خوێندویەتی. ساڵی 1976 و 1977 لە ناوەندی (الرسالە الخالدە) بووە. لە ساڵانی 1977 بۆ 1980 لە بەشی زانستی دواناوەندی خانەقینی کوڕان خوێندویەتی.
ساڵی 1981 - 1982 لە کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی (المستنصریە) لە بەشی فیزیا لە بەغدا وەرگێڕاوە.
ساڵی 1985 - 1986 بەکالۆریوسی لە زانستی فیزیا وەرگرتووە و ساڵی 1987 پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە کردووە و هەمان ساڵ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە کردووە لە هەرێمی #قەرەداغ# و بووەتە پێشمەرگە، ساڵی 1988 بریندارکراوە و لە نەخۆشخانەکانی تاران چارەسەری بۆ کراوە، تا ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە کوردستان.
لە ناوەڕاستی ساڵەکانی 1990 چووەتە هەندەران و لە شاری ئەمستردام نیشتەجێ بووە، خاوەنی کچێکە بە ناوی تافان.
بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی مێشکەوە لە سەنتەری (ماڵی خزمەتگوزاری کۆردان) لە ئەمستردام نیشتەجێ بووە، لە ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی 03-06-2023 بۆ جاری سێیەم تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت و بەهۆیەوە کۆچی دوایی دەکات و تاقە کچەکەی تافانی 24 ساڵە بەجێ دەهێلێت، و لە شاری ئەمستردام لە گۆڕستانی (ڤێست خاردە) لە ئۆکمیرڤێخ بە خاک سپێردرا. [1]