بابەت: وەرزشی
لە هۆڵی فێرگەی جومناستیکی سلێمانی، پاڵەوانییەتیی کچانی یانەکانی کوردستان بەڕێوەچوو، کە دوو جۆر ئاست تێیدا بەشداربوون، ئاستێکیان لە تەمەنی 10 ساڵ بەرەو خوار و ئاستی دووەمیش لە تەمەنی 10 ساڵ تا 15 ساڵی.
عوسمان ئەبوبەکر، سەرۆکی فیدراسیۆنی کوردستان بە 964ی وت، بەهۆی نەبوونی ژێرخانی وەرزشی و کادری لێهاتووەوە کردنەوەی پاڵەوانییەتی جومناستیک بۆ ماوەیەک دواکەوتووە.
لەپاڵەوانییەتییەکەدا نۆ یانە بەشداریان کردبوو، یانە بەشداربووەکانیش بریتی بوون لە یانەکانییانەی وەرزشی سلێمانی، یانەی وەرزشی بابان، یانەی وەرزشی پێشمەرگە، یانەی وەرزشی نەورۆز و یانەی وەرزشی ئافرۆدێت لە شاری سلێمانی و یانەی وەرزشی کەرکووک، سەورە و فەتات لە شاری کەرکووک و یانەی وەرزشی کۆیە لە شاری هەولێر.
دوای بەڕێوەچوونی ڕکابەرییەکان، لەسەر ئاستی تەمەن 10 ساڵ بەرەوخوار یانەی فەتات بە کۆکردنەوەی 81 خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، یانەکانی ئافرۆدێت و نەورۆز پلەکانی دووەم و سێیەمیان مسۆگەرکرد، لەسەر ئاستی تەمەن 10 بۆ 15 ساڵ، یانەی سلێمانی بەکۆکردنەوەی 102 خاڵ پلەی یەکەمی دەستەبەرکرد و یانەکانی کەرکووک و پێشمەرگە پلەکانی دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا.
[1]