لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 21-05-2023، بەڕێز حاکم#مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی هەریەک لە مامۆستا شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانە و م. ئیبراهیم قاسم ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆک و موسا ڕەئوف، ئەدیب شکور، وسام محەمەد، کەلسوم محەمەد و نەشمیل محەمەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازی کرد لە شاندی یانەی وەرزشی ئاشتی کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان، مامۆستا سامان عەبدول سمدى سەرۆک، م، شاخەوان جەمال، سکرتێری یانەی ناوبراو و زانا وەها، ئازاد قارەمانی و مستەفا سلێمانی، ئەندامانی دەستەی کارگیِڕی یانەکە .
لەو سەردانەدا و سەرەتا سەرۆکی یانەی ئاشتی وێڕایی سوپاسکردنی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و جێگری سەرۆکی یانە بۆ ئەو پێشوازی و میوانداریە خۆشحاڵی خۆی پیشان دا کە یانەی پێشمەرگە بووەتە ماڵێک بۆ هەمووان هەمیشە دەرگایان واڵا بووە بۆ یانەکانی شاری سلێمانی و سەرجەم وەرزشکاران و ئەو هاوکاری و پاڵپشتیانەی یانەکەشی بۆ یانەی ئاشتی بەرز نرخاند .
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە وەک کارگێڕی یانەی ئاشتی بە گرنگی دەزانن سەردانی سەرجەم یانەکان بکەن و دەست پێکی ئەو کارەشیان بۆ یانەی دیاری کوردستان و ئێراق یانەی پێشمەرگە بووە، وە داواشی کرد کە پێکەوە یەک دەست کار بۆ خزمەت بە چینی گەنج و لاوان بکەن و کەمێک لە خەمەکانی گەنجانی وڵات کەم بکەنەوە خەم خۆر و خەم هەڵگری وەرزشبن .
دواتر حاکم مەحمود ئەحمەد موراد جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە وێڕایی بەخێرهێنان لە شاندی یانەی ئاشتی، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان وەک یانەی وەرزشی پێشمەرگە دەرگایان نییە بۆ خزمەت بە چینی وەرزشکاران و هەمیشە هەڵگری ئەو مەشخەڵەش بوون کە با پێکەوە و بە ڕۆحێکی وەرزشی کار بۆ خزمەت بە وەرزشی شار و وڵاتمان بکەین، جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە سەبارەت بە ئەنجام و سەرکەوتنەکانی تیپەکانی یانەکەیان وتی، تیپەکان کە ئەنجامیان دەبێت خەرجیان زیاتر دەبێت هەر بۆیە گرنگە یانەکان داهاتیان بۆ دابین بکرێت و بتوانن خزمەتی زۆرترین تیمەکان بکەن ئەوەش لە ڕێگەی وەزارەتی وەرزش و لاوان و پارێزگاکانەوە دەکرێت .
لە کۆتایی ئەو سەردانەدا هەردوولا جەختیان کردەوە کە پێکەوە و یەک دەست خزمەت بە وەرزش لەسەر ئاستی شاری #سلێمانی# بکەن و ئەو کۆبوونەوانەش درێژەی هەبێت و پلانی داڕێژراویان هەبێت بۆ ئەو مەبەستە.[1]