ناونیشانی پەڕتووک: دایە (ڕێگە درێژەکەی ڕەنج و تێکۆشانی یادە)
ناوی نووسەر: ڕووناک موڕاد
ناوی وەرگێڕ: #ڕۆزا حەمە ساڵح#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
دەزگای پەخش: ئەکادیمیای ژنۆلۆژی
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
=KTML_Bold=پێشەکی وەرگێڕ=KTML_End=
هەندێک پەرتووک هەن، مرۆڤ کاتێک دەیانخوێنێتەوە، کاریگەرییەکی ئێجگار گەورە لەسەر دڵ و دەروون و کەسایەتی خوێنەر بەجێدەهێڵێت و لەگەڵیدا ئاوێتە و ئاوێزان دەبێت، ئەم پەرتووکە بە یەکێک لەو پەرتووکانە هەژمار دەکرێت، بە هۆکاری ئەوەی ژیانی ژنێک دەگێڕێتەوە هاوتەریبە بە مێژووی هاوچەرخی نەتەوەیەک، کە جەستەی هەردووکیان پڕە لە زەبر و زام و شکست و ئیرادە و هەڵسانەوە.
نووسەری ئەم پەرتووکە ژنێکی کوردی ڕۆژاوایە بە ناوی “ڕووناک موراد”، کە تێیدا زۆر بە ڕاشکاوی باس لە ژیانی پڕ لە تراژیدیای ژنێکی شۆڕشگێڕی یاخی خۆنەویستی شاری سلێمانی دەکات، بە ناوی درەخشان میرزا ئیبراهیم ناسراو بە هەڤاڵ یادە، ژنێک کە هەر لە تەمەنی منداڵییەوە سەرباری ئاستەنگ و ڕێگرییەکانی هەلومەرجە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و ترس و دڵەڕاوکێ لە دامودەزگا ئەمنییەکانی بەعس و دواتر لە دەسەڵاتی کوردی خۆماڵی و فشاری دابوونەریتە دواکەوتووەکان، هەستی بە ئازار و نەهامەتییەکانی میللەتەکەی کردووە و لەو پێناوەشدا خەبات و تێکۆشانی لەناو ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستاندا پەرەپێداوە و بۆ ئەمەش خێزانەکەی قوربانییەکی زۆری داوە و بە ڕێگایەکی ئێجگار سەخت و دژواردا تێپەڕیوە، هەر بۆیە خەبات و تێکۆشانەکانی وانە و پەیامێکن بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە دەیانەوێت ئازادی بۆ خۆیان و کۆمەڵگەکەیان بەدەستبهێنن..
ڕۆمانی دایە بە تەنیا بیرەوەری ژنێک نییە، بەڵکوو نووسەر لەسەر زاری پاڵەوانی ناو ڕووداوەکانەوە چەندین ڕووداوی گرنگ و مێژووی باشوور و ڕۆژاوای کوردستان و شاری سلێمانی خستۆتە بەر دیدەی خوێنەر.
دڵخۆشم کە توانیم ئەم پەڕتووکە وەرگێڕمە سەر زمانی کوردی و ئەم ژنە شۆڕشگێڕ و ڕەمزە گەورەیەی گەلەکەمان بە تەواوی گەلی باشوور بناسێنم و لەو ڕێیەوە توانیبێتم خزمەتێک بە گەلەکەم بکەم.
ماوەتەوە بڵێم کە ناوەرۆکی ئەم پەڕتووکە ئاڕاستەم دەکات بەوەی پێش هەموو کەس پەرتووکەکە پێشکەشی دایە درەخشان بکەم و لەوێوە پێشکەشی هەموو ئەو دایک و ژنانە بکەم، کە لەپێناو ئازادی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتیدا لە دژی فاشیزم و داگیرکاری و ستەمکاری ڕێگەی دژواریان گرتۆتەبەر و بە هەموو توانایانەوە خەبات دەکەن لەپێناو ژیانێکی ئازادانە و پڕ کەرامەت.[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=505511&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی دایە (ڕێگە درێژەکەی ڕەنج و تێکۆشانی یادە)=KTML_Link_External_End=