هەپەگە: سوپای تورک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هێرشی کردە سەر زاپ
#14-07-2023#
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر، دووجار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هێرشی بۆ سەر زاپ ئەنجامدا، بە جۆرێک دەنگی تەقینەوەی بۆردومانەکە لەو گۆڕەپانانەشی چەندین کیلۆمەتر لە هێرشەکەوە دور بوون، بیسترا.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بڵاویکردەوە، هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە ئاسمان و زەمینەوە بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە و هاوکات لەلایەکەوە بە فڕۆکەی شەڕ، مووشەکی زەوی بە زەوی، تانک و کاتیۆشا، لەلایەکی دیکەیشەوە، بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان بۆردومان دەکرێن و بە حەفارەش هەوڵی تێکدانیان دەدرێت.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 11 و 13ی تەمووز سوپای تورکی داگیرکەر، لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای زاپ بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، کە بەکارهێنانی قەدەغەیە، هێرشی ئەنجامدا، بە جۆرێک دەنگی تەقینەوەی بۆردومانەکە لەو گۆڕەپانانەشی چەندین کیلۆمەتر لە هێرشەکەوە دوربوون، بیسترا.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا ئەم زانیارییانە خراوەتەڕوو:
هەرێمی خواکورک:
11ی تەمووز، لە شاخی شەهید قارەمان، داگیرکەران دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک لەو دەوروبەرەدا کرد، کاتژمێر 12:30 خولەک بە چەکی قوورس لەو داگیرکەرانە درا کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بوون.
14ی تەمووز، کاتژمێر 08:00 بە چەکی قوورس لە داگیرکەرانی سەر شاخی شەهید ئاخین درا، ئەم چالاکییە لەلایەن تیمە گەرۆکەکانی یەژاستارمان ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی:
11ی تەمووز، کاتژمێر 08:00 لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا لە زاپ، جارێک سەنگەرەکانمان بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران.
13ی تەمووز، کاتژمێر 10:12 لە هەرێمی ڕۆژئاوی زاپ، سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم جارێک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک
11، 12 و 13ی تەمووز، سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا لە زاپ و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژاوای زاپ، هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانمان، هەوڵیاندا تونێلەکان بڕوخێنن.
12ی تەمووز، کاتژمێر 10:30 خولەک لە گۆڕەپانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژاوای زاپ، داگیرکەران لە زەوییە و مووشەکێکیان هەڵدا و سەنگەرەکە بۆردومان کرا.
11، 12 و 13ی تەمووز، 5 جار هەرێمی ڕۆژاوای زاپ، جارێک گۆڕەپانی شاخی زەنگلی سەر بە گارە، 5 جار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گۆلکا و شاخی هەکاریی سەر بە مەتینا، بەگشتی 11 جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
11، 12 و 13ی تەمووز، گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا لە زاپ و هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژاوای زاپ وگۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری لە مەتینا و گۆڕەپانەکانی شاخی شەهید حەقی و شاخی شەهید کامەرانی سەر بە خواکورک، 462 جار بە کاتیۆشا، تانک و چەکی قوورس بۆردومان کراون.[1]