ناونیشانی پەرتووک: ڕەدووکەوتن لە کوردستاندا
ناوی نووسەر: #بوار نورەدین#
بڵاوکار: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم.
ئەم پەرتووکە لە چەندین بەش و تەوەر و ناونیشانی جۆراوجۆر پێک هاتووە کە بریتین لە: ئاوڕدانەوەیەک لە مێژووی کۆمەڵگەی کوردستان، سرووشتی کوردستان، پێگەی ئافرەت لە کولتووری کوردیدا، ڕەنگدانەوەی ڕەدووکەوتن لە فۆلکلۆری کوردیدا، هۆکارەکانی ڕەدووکەوتن، جیاوازیی تەمەنی هاوسەرگیری، سەربەستی کولتووری، باری شارستانی و ئاستی ڕۆشنبیری، هەندێک هۆکاری لقەکی، بنەماکانی ڕەدووکەوتن، لەخۆبوردن و قوربانیدان، ئاکامەکانی ڕەدووکەوتن، شێواندنی خێزان، جۆرەکانی ڕەدووکەوتن، پێگەی هەڵگر و ڕەدووکەوتوو لە شەریعەتی ئایینی ئیسلام و یاساکانی ئێراقیدا، دیاریکردنی ناوچەکانی ڕەدووکەوتن و لەنێو پێڕەوانی ئایینەکاندا… و چەندین بابەت و ناونیشانی دیکە. [1]