ناونیشانی بابەت: سلێمانى.. بارەگاى مەلیک مەحموود دەکرێتە مۆزەخانەیەکى مێژوویى
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
بەڕێوەبەرى شوێنەوار و کەلەپوورى #سلێمانى# ڕایگەیاند، بڕیارە بارەگاى #مەلیک مەحموود# نۆژەن بکرێتەوە و دواتر بکرێتە مۆزەخانەیەکى مێژوویى.
حسێن حەمە غەریب، بەڕێوەبەرى شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى، بە (باسکورد) ى ڕاگەیاند: یاداشتی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت واژوو کردووە، کە دوای تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەى بارەگاى مەلیک مەحموود، لە ئاییندەیەکی نزیکدا لەلایەن ڕێکخراوەکەوە بکرێتە مۆزەخانەیەکی مێژوویی گرنگ.
وتیشى: مۆزەخانەکە نمایشی ئەو بەڵگەنامانەی تێدا دەکرێت، کە پەیوەستن بە سەردەمى مەلیک مەحموود و حوکمڕانانى ئەوکاتى کورد و ئینگلیزەکان.
باسى لەوەش کرد: ئەو بارەگایە موڵکى شوێنەوارى سلێمانییە و کارى بەڕێوەبردنەکە دەدرێتە ئەو ڕێکخراوە، بە چاودێریى ئێمە، ئەوەش گرنگیى تایبەتى خۆى دەبێت و دەکرێتە ناوەندێکى گەشتیاریى شوێنەوارى و ڕۆڵى دەبێت لە ڕاکێشانى گەشتیارانى بیانى بۆ مۆزەخانەکە.[1]