پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
14-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ڕەشۆ مەخمووری
14-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
12-07-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 523,147
وێنە 105,818
پەرتووک PDF 19,710
فایلی پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
ژیاننامە
مەهدی هەورامی
ژیاننامە
ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا
کورد و مەسەلەی فەلەستین؛ دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورد و مەسەلەی فەلەستین؛ دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری

کورد و مەسەلەی فەلەستین؛ دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجا و چوار ساڵ لە گۆڤاری #ڕزگاری# .
دوای نزیکەی 54 ساڵ لە وتارێکی گۆڤاری ڕزگاری، چۆن دەڕوانینەوە‌ پرسی فەڵەستین؟
ئامادەکردنی: ئاکۆ قادر حەمە.
$بۆچی کورد پشتیووانی گەلی عەرەبی فەڵەستین دەکات؟$ ئەمە ناونیشانی وتاری سێیەمی ژمارە یەکی گۆڤاری (ڕزگاری) یە، کە گۆڤارێکە لە 20-04-1969ەوە بۆ ئاداری 1970 پازدە ژمارەی لێ دەرچووە، گۆڤارەکە هەفتەنامەیەکی گشتیی بووە و #نەوشیروان مستەفا# خاوەن ئیمتیازی بووە و #شازاد سائیب# سەرنووسەری بووه. گەرچی دەبوو لە ماوەی ئەو نزیکەی یازدە مانگەدا زیاتر لە چل ژمارەی بڵاوبکردایەتەوه، بەڵام بە هۆکاری گرفتی بەردەوامی چاپی کوردی و پارەدارکردنییەوە ئەوە نەکراوە‌، هەروەک مام جەلال و مەکتەبی سیاسی پارتیی باسکی جەلالی، دوورو نزیک لە پشتییەوە بوون، بەڵام جگە لەوەی سەرمایەی سەرەکی چاپخانەکە لە بنەماڵەی نەوشیروان مستەفاوە هاتووه، ‌ بەڵام وەک ئابوونە بەشێوەیەکی سەرەکی پشتی بەستووە بە (بڕێک) هاوکاری سەرمایەدار و لایەنگرانی ئایدۆلۆجی و سیاسی ئەو گرووپە، بەتایبەت لە ناوچەی سلێمانی.
لە ژمارە یەکی گۆڤاری ڕزگاری کە لە 20-04- 1969دا دەرچووه، وتارێک بە بێ ناوی نووسەر بڵاوبۆتەوه، ‌ کە گومان دەکرێت نووسینی نەوشیروان مستەفا بە تەنیا خۆی یان خۆی و هەڤاڵانی بێت، لەو وتارەدا کۆمەڵێک بۆچوون خراوەتە ڕوو کە زەمینەی سیاسی و ئەخلاقی فەراهەم دەکەن بۆ بینینی پرسی فەڵەستین وەک پرسێکی ڕەوا، هەروەها وەک پرسێکی دانەبڕوا لە پرسی کورد لە ڕووی پرسی یەکانگیر و دانەبڕاوی ئازادیخوازییەوە، بێگومان بە پێچەوانەی ڕەفتاری ئەو دەمەی بزووتنەوەی کوردییەوە کە مەلا مستەفا سەرکردایەتی دەکرد و چەند ساڵێک بوو پەیوەندی پتەوی بە موسادی ئیسرائیلی و دەوڵەتی ئیسرائیلییەوە درووستکردبوو، لە کۆتایی وتارەکە بە `ناتۆرەیەک` ئاوڕ لەوە دراوەتەوە و دێینەوە سەرباسی.
وتارەکە زۆر درێژ نییە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە بۆ ئێستامان ئەوەیە کە بە ئاوڕدانەوە لەناو و مێژووی سەڵاحەدینی ئەیوبییەوە دەستپێدەکات و دەڵێت: یەکێک لە شانازییە گەورەکانی مێژوی کورد ئەو دەورە گرنگەیە کە “سەڵاحەدینی ئەیوبی بوویەتی”، هەرچەندە پێی وایە ئەو ڕۆڵەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە ڕووی جەنگی ئیسلام و سەڵیبییەکانەوە شێوەی نەتەوایەتی نەبووە، بەڵام ڕۆڵی سەڵاحەدین ئەوە بووە کە ڕۆڵی گەڵانی موسڵمانی پیشان داوە بەرانبەر بە پەلاماردانی سەڵیبییەکان. هەروەک یەکێتیی نێوان عەرەب و کوردی پیشانداوە و تا ئەو دوایانەش- مەبەست لە پێش ساڵی 1969 و نووسینی ئەو وتارەیه-‌ خەڵکی سادەی ئەوروپی، کورد بە سەڵاحەدینی ئەیوبییەوە دەناسن. ئەمەش واتە نووسەرانی فەرمی گۆڤارەکە کە دواتر بەشی زۆری نووسەرەکانی وەک ئەندام یان دامەزرێنەری کۆمەڵەی مارکسیی-لینینی کوردستان جێیان گرتووە، بەڵام دەست لە بناغە شارستانیی و ئایینییەکەی سەڵاحەدینی ئەیوبی بەرنادەن.
ئاماژەدانی ئەو وتارە وەک هەوڵدانێک دەبینرێت بۆ هاوپەیوسەتکردنی پرسی کورد بە پرسی فەڵەستینەوە لەسەر بنچینەی پەیوەستی شارستانی و ئایینی، بەڵام بناغە ئایدۆلۆژییە‌کانی تری داڕشتنی ئەو پەیوەندییە لە خوارەوە دەست پێ دەکەن و چەند دێڕێکی ئامادەسازی هەن کە دەڵێن: “هەموو کوردپەروەرێک بایی ئەوە گەنجینەی نەتەوایەتی لە سەڵاحەدینی ئەیوبییەوە بۆ ماوەتەوە کە بیپارێزێت و بە پیرۆزی بزانێت…“ واتە مێژووی ئەیوبی لانی کەم بە بناغەی شارستانیی یان کولتووری نەتەوایەتی کوردیی دانراون و دەبێت پێیەوە پابەند بین، هەروەها پێی وایە کە “خیانەتە ئەگەر پابەند نەمێنینەوە بەو سەرەتا و بنچینە شارستانییەوه، ئەوەش ئەوەیە کە ئیمپریالیزم و سەهۆنییەت دوو دوژمنەکەی کوردایەتی چاوەڕوانی دەکەن“. واتە لێرە چەند بڕیارێک دراوە، پێشتر فەڵەستین لە ڕێگەی سەڵاحەدینەوە وەک دۆستی شارستانیی کورد بینراوە، لێرەشدا سەهیۆنییەت وەک دوژمنێک بە فەڵەستین و ئیمپرالیزمیش لەگەڵ سەهیۆنییەتدا وەک دوژمنی سەرسەختی کورد دانراون. بینینی پێچەوانەی ئەوەش وەک خیانەت بە پرسی نەتەوایەتی بینراوە. واتە ئەم بینینە چەپگەرایەی دژایەتی ئیمپریالیزم‌ تێکەڵ بە ڕەهەندێکی ئایینی کراوە.
بەڵام تەنیا ئەو خاڵە بۆ دوژمنایەتی دێرینیە سەهیۆنییەت و ئیمپرایالیزم لەگەڵ کورددا ئاماژەی بۆ نەکراو، ‌ بەڵکوو چەند خاڵێک لە وتارەکەدا بەوردی دەستنیشان کراون‌:
$یەکەم:$ ئیسرائیل دەوڵەتێکی سەرمایەداری چڵێسە‌ و بەشێکە لە سەرمایەداری جیهانی، ئیسرائیلیش وەک دەوڵەت بەشێکە لە ئیمپریالیزمی نوێ، و ئیستعماریانە ڕەفتار دەکات، لە وێنەی ڕەفتاری ئیستیعمار لە چەوساندنەوەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و هتد، هەوڵی داگیرکردنی خاکی ئەوانی تر دەدات بۆیە خەتەرێکی گەورەیە لەسەر پرسی کورد. بەمەش وەک وتارەکە دەڵێت؛ ئیسرائیل دوژمنێکی خوێنخواری کورد و کوردستان دادەنرێت.
$دووەم:$ ئیسرائیل لەسەر داگیرکردنی خاکی گەلێکی تر درووست بووە، کە گەلی عەرەبیی فەڵەستینییە، هەروەها ئیسرائیل لەسەر بیروڕای فاشیەت و دەرپەڕاندنی گەلی فەڵەستین‌ لە خاکی ‌خۆی درووستکراوە، هەروەها ئیسرائیل نوێنەرەوە و مووچەسەمەی بیروڕای فاشیستی و چەوساندنەوەیە، هەر ئەمەشە کە گەلانی ئازادیخوازی دونیا بە کوردیشەوە دەچن بە گژیدا، هەر بۆیە نووسەری وتارەکە پێی وایە ئەمە دەکاتە ئەوەی کە سەرکەوتنی ئیسرائیل ببێتە سەرکەوتنی دوژمنانی کوردستان. لەوە زیاتریش دەڵێت: کە بوونی ئیسرائیل واتە نەبوون و تیاچوونی کوردایەتی و گەلی کورد.
$سێیەم:$ ئیسرائیل بووەتە تاجی سەری ئیمپریالیستەکان، کە بەریئەدەنە گیانی گەلانی شۆڕشگێڕی عەرەب کە برای گەلی کوردن بەتایبەتیی لە ئێراق و سووریا، هەرزیانێکیش بە گەلی عەرەب بگات زیانە بە گەلی کورد.
جا وتارەکە چەند دێڕێکی تری جەختکەرەوەی تیایە لەسەر پەیوەستی بەرژەوەندی کورد و عەرەب لە بەگژداچوونەوەی سەهیۆنییەت و سەرمایەداری و ئیمپریالیزمدا.
لە کۆتاییدا وتارەکە دەیەوێت ئەو گومانەش دووربخاتەوە کە هۆی دژایەتییان بۆ ئیسرائیل لەوەوە نەهاتووە کە مەلا (چومبی؟!) بارزانی -نووسەری وتارەکە لێرەدا واز لە بەڵگاندن دەهێنێت و ناتۆرەیەک بۆ ناوی مەلا مستەفا دادەنێت وەک درێژەی شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان باسکی جەلالی و مەلایی- گوایە مەلا مستەفا پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل درووستکردووە و یارمەتیی چەک و فیشەکیان لێ وەردەگرێت، بە پێی وتارەکە مەبەستی پشت ئەو یارمەتییە‌ کوشتنی کورد و وێرانکردنی کوردستانە. بەڵکوو وتارەکە دەڵێت؛ ئەم بیروڕایەیان لە ڕقبوون لە بەرزانی و پەیوەندیی بە ئیسرائیلەوە نەهاتووە، بەڵکوو لەسەر بناغەیەکی نەگۆڕی بیروباوەڕێکەوە‌ هاتووە کە لە ساڵی 1947ەوە -واتە پێش درووستبوونی ئیسرائیل بەساڵێک- لە کۆبوونەوەیەکی گەورەدا بەناوی (پارتیمانەوه) بڵاوکراوەتەوە، بەمەش نووسەر یان نووسەرانی بابەتەکە لێرەدا خۆی یان خۆیان وەک درێژەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەزانن، نەک ڕەوتی مەلا مستەفا. هەروەها وەک بەڵگە وتارەکەی ساڵی 1947 لە دوای ئەم وتارەوە بڵاوکراوەتەوە.
بەهەرحاڵ وتارەکە دەرخەری دابەشبوونی بیرکردنەوەی سیاسی و ئایدۆلۆجی کوردییە‌ لە کۆتایی شەستەکان سەدەی بیستدا، کە ئەو دابەشبوونە ئایدۆلۆجی و سیاسییەش ئێستاش بە شێوازی تر و بە پاشەکشەی هێز و گرووپە چەپەکان و‌ هاتنی هێز و بزاڤی ئیسلامی سیاسیش قوڵتر بۆتەوه، ئیسلامییەکان وێنای ململانێی فەڵەستین و ئیسرائیل، یاخود شەڕی حەماس و ئیسرائیل وەک ململانێی نێوان ئیسلام و دەرەئیسلام وێنا دەکەن بە بێ ئاوڕدانەوە لە پرسی ئازادی یاخود دادپەروەری لە ئاستی ململانێ نێودەوڵەتییەکاندا، لە بەرانبەریشدا بەشێک لە هێز و گرووپەکانی تر ئەو شەڕە وەک شەڕی دەوڵەتێکی مەدەنی و هێزێکی کۆنەپارێز وێنا دەکەن ئەمانە بەشێکیان خۆیان لەناو هێزە نەتەوەییە سکۆلارەکاندا دەبیننەوە، بەڵام گرووپێکی بچوکی تری کورد شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە ڕەهەندی مرۆییەوە دەبینن و دژی شەڕن و پێیان وایە ئەم شەڕە لە هەردوولاوە بە بێ ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤ و پرنسیپە جێگیرەکانی پاراستنی مەدەنییەکان بەڕێوەچووە، بەتایبەت ڕەخنە ئاڕاستەی جبەخانەی پێشکەوتووی ئیسرائیلی دەکەن کە بێ ڕەچاوکردنی پاراستنی خەڵکی مەدەنی توندوتیژی لەڕادەبەدەری بەکارهێناوە و لە و نێوانەدا تاوانی جەنگ ئەنجام دراوه، ئەم گرووپە خەڵکانی سکۆلار و چەپە ئازادیخواز و مرۆڤدۆستەکانن، کە بە بێ لایەنگریکردنی ئایدۆلۆجی تەسکبین و خۆیەکلاکردنەوە لەسەر بناغەی ئایینی یان شارستانی هەوڵ دەدەن پرنسیپی دژایەتی شەڕ بە بنەما بگرن و پاراستنی ژیانی خەڵکانی مەدەنی لە دەرەوەی هەر ئیعتبارێکی ئایینی و شارستانی بکەنە بنچینەی هەڵوێستی سیاسیی و فکرییان‌‌.

بەمشێوەیە تێڕوانینی کورد بۆ ئەو پرسە وەک ساڵانی شەستەکان بە قوڵیی دابەشبووه، بە ڕەچاوکردنی هاتنی هێز و تێڕوانینی تری جیاواز‌‌.
[1]
ئەم بابەتە 252 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://cultureproject.org.uk/ 10-12-2023
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-11-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 10-12-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-12-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 252 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سۆران عەبدی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد بایەر محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
ئافرەتێکی کورد لە کاتی فەرش چنین دا ساڵی 1973
وێنە و پێناس
خێزانێکی گوندی تاقولان لە شارەدێی بێتواتە، ڕانیە ساڵی 1979
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
ڕەشۆ مەخمووری
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
عەتا حسێنی
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
کورتەباس
زێروو چییە و چۆن زاوزێ دەکات، بۆچی بەکاردێت لە بواری پزیشکی دا؟

ڕۆژەڤ
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
05-12-2009
هاوڕێ باخەوان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
20-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
ژیاننامە
مەهدی هەورامی
11-12-2018
زریان سەرچناری
مەهدی هەورامی
ژیاننامە
ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا
01-09-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
14-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ڕەشۆ مەخمووری
14-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
12-07-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 523,147
وێنە 105,818
پەرتووک PDF 19,710
فایلی پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سۆران عەبدی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد بایەر محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
ئافرەتێکی کورد لە کاتی فەرش چنین دا ساڵی 1973
وێنە و پێناس
خێزانێکی گوندی تاقولان لە شارەدێی بێتواتە، ڕانیە ساڵی 1979
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
ڕەشۆ مەخمووری
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
عەتا حسێنی
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
کورتەباس
زێروو چییە و چۆن زاوزێ دەکات، بۆچی بەکاردێت لە بواری پزیشکی دا؟
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - کڕۆنۆلۆژیا پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - مێژوو پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - فایلی PDF - نەخێر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.109 چرکە!