لە شاری #سلێمانی# و لەنێو هۆڵی تەوار بە ئامادەبوونی خانەوادەی کۆچکردوو بەرپرسانی حکومی و وەرزشی، #ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکانی پارێزگای سلێمانی# و #یانەی وەرزشی سلێمانی# مەراسیمێکی تایبەتیان بۆ چلەی ماتەمینی وەرزشکار #فیکرەت خەسرەو ڕەشید# ڕێک خست.
لەو مەراسیمەدا و دوایی خوێندنەوەی چەندین وتار، یانەی پێشمەرگە وەک هەمیشە بە بیر ئامادەبوانی هێنایەوە کە هاوخەمە بۆ وەرزشکارە کۆچکردووەکان و بە وتارێک زەمەنی وەرزشی فیکرەت خەسرەوی بە بەرزی هێشتەوە لە دڵی هەمووان.
=KTML_Bold=دەقی وتاری یانەی پێشمەرگە لە چلەی ماتەمینی ئەو وەرزشکارە دێرینەدا=KTML_End=.
=KTML_Bold=بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان=KTML_End=
بەڕێزان کەسوکار و میوانان و هاوڕێیانی کۆچکردوو مامۆستا فیکرەت خەسرەو ڕەشید
لە مەراسیمی چلەی کۆچی دوایی ئەستێرەیەکی گەشاوەی وەرزشی کوردستاندا وێڕایی بە بیرهێنانەوەی سەروەرییەکان و قارەمانێتی و پۆستە کارگێڕییەکانی ئەم ئەستێرە گەشاوەیە.
یانەی وەرزشی پێشمەرگە ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانێت کە بۆ بنەماڵە و کەسوکاری دووپات بکاتەوە کە مامۆستا فیکرەتمان لە بیر نەچووەتەوە.
دیارە ئەم یاد و جۆرە مەراسیمانە بۆخۆی بریتییە لە ساباتێک بۆ ئەزموون و هەناسەیەک بۆ بەخۆداچوونەوە و واتایەک بۆ بەردەوامی دان بەژیان، لێرەدا یانەکەمان جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەرگیزا و هەرگیز ڕێگای مامۆستای کۆچکردوو ون ناکەین.
لە کۆتایشدا سڵاو ئەمەک بۆ ڕۆحی مامۆستا دەنێرین و داواکارین لە خودای گەورە بە بەهەشتی خۆی شادی بکات.
پاشان بە پیشان دانی فلمێکی دیکۆمێنتاری 18 خولەکی و خوێندنەوەی وتاری بنەماڵە کۆتایی بەو یادە هات.
جێگەی باسە وەرزشکار فیکرەت خەسرەو ڕەشید لە ساڵی 2014 تا ساڵی 2022 سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بالەی کوردستان بوو کە لەو دەمەدا و لەگەڵ هەبوونی قەیرانە داراییەکان یەکێتییەکەیان چەندین چالاکی جۆراوجۆری ئەنجام دا.
[1]