لە ئەکادیمیای شەتڕەنجی هەولێر بە ئامادەبوونی #سەردار ئیسماعیل# بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و ژمارەیەکی زۆری لە شەتڕەنجزانان و میوانان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکارانی وەرزشی، لە لەڕێوەرسمێکدا پەرتووکی (#فێربوونی شەترەنج بە ئاسانی#) لەلایەن نووسەر #پشتیوان ئەحمەد حەمەد# ڕاهێنەر و ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کورد ناساندرا.
سەرەتا (قەهار شێخانی) کۆڕگێڕ باسێکی نووسەر پشتیوان شێخ ئەحمەد کرد و گرنگی پەرتووکی وەرزشی، دواتر ڕێدار سابیر شاعیر کە هەڵەچنی بۆ پەرتوکەکە کردبوو وتی: وەرزش هاوسەنگێکی گرنگی لەنێو گەلان هەیە، پەرتووکی وەرزشی پەرتووکخانە و میدیاکارانی وەرزشی وەرزشوانان ڕۆشنبفکر دەکات و زۆر پێوویستە.
سەبارەت بە پەرتووکەکە نووسەر وتی: زادەی خولیای خوێندنەوەم بەمنداڵی و هەرزەکاری ئەو زانستەی کە شەتڕەنجە فێری بووم، پەرتووکێکی خنجیلانەی پێ لەدایکبوو، ئەمە نۆبەری نووسینەکانمە، هەرچەندە پێشتر نامیلە وتاری زۆرم هەبووە لەم بوارە، بەڵام هەست دەکەم جگە لەڕاهێنەر و داوەری نێودەوڵەتی، گۆمێکی مەزنم شلەقاند، ئەویش نووسین لە شەتڕەنج و نزیک بوونەوە لە نووسەران و میدکارانی وەرزشی بێگومان دڵخۆشم دەکات.
لە کۆتایی پشتیوان شێخ ئەحمەد وتی: پەرتووکەکە لە شەش بەش پێکهاتووە و ئەوەی خستەڕوو کە ئەوە یەکەم بەرهەمی چاپکراوە ئامادەی کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێک بە یاری شەترەنج بکات و یارییەکە بگاتە هەموو ماڵێک، دواجاریش نووسەر پەرتووکەکەی بە واژۆی خۆی پێشکەشی ئامادەبووانی پرێس کۆنفرانسەکە کرد کە لەسەر ئەرکی خۆی پەرتووکی (فێربوونی شەترەنج بە ئاسانی) بەچاپ گەیاندووە.
[1]