30 تیم بەشدارە و دابەشی سەر پێنج ناوچە دەکرێن و لە هەر ناوچەیەک شەش تیم ڕکابەری بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی دەکات.
یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق بۆ برەودان و بەرەو پێش چوونی ئاستی تەمەنەکان لە تازەپێگەیشتوواندا، بڕیاری دا لە خولی وەرزی 2024 دا 30 تیم لە ئاستەکانی نایاب و پیشەگەران بە شێوەی کۆمەڵە و پێکەوە یارییەکانیان ئەنجام بدەن.
سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە #وسام محەمەد بازگ# سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە زانیاری تەواوی بە سایتی پێشمەرگە سپۆرتداو وتی، دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم کە لە دوایی بەدەستهێنانی نازناوی خولی تازەپێگەیشتووانی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی پلە یەک، یەکێتی تۆپی پێی ئێراق لە دوایی هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی تیمەکان بە پێی ناوچەکان، بڕیاری دا تیمەکەمان لە خولی پیشەگەران تۆمار بکرێت. بەڵام بەهۆی فراوانی و زۆری تیمەکان لەسەر ئاستی ئێراق، بڕیار دراوە خولی وەرزی 2024 بە بەشداری 30 تیم بێت، هەرچی ئەو ژمارەی تیمانەیە دابەشی سەر پێنج ناوچە دەکرێن کە لە ناوچەکانی (باکوور ، بەغدا یەک، بەغدا دوو، ناوەڕاست، جنوب) پێک دێت لە هەر ناوچەیەک 6 تیم یاری دەکات کە دەبێتە پاڵاوتن و پاشان هەشت تیمی سەرکەوتوو دەگەنە قۆناغی کۆتایی و بە شێوەی کۆمەڵە (تجموع) یارییەکانیان ئەنجام دەدەن.
ناوبراو سەبارەت بە وادەی دەستپێکی خولەکە وتی بڕیار دراوە کە لە ڕێکەوتی #01-03-2023# یارییەکانی خولەکە دەستپێبکات. پاشان و دوایی گەیشتنی هەشت تیم بە قۆناغی کۆتایی وادەی ئەو قۆناغە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئێراق دیاری دەکرێت.
[1]