بە مەبەستی دووپات کردنەوەی پاڵپشتییەکان بۆ بەرەوپێشچوونی ژێر خانی وەرزشی لە شاری #سلێمانی# و تەواوی ئێراق دا. ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #16-01-2024# و لەنێو بارەگەی سەرەکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بە ئامادەبوونی هەریەک لە م. ئیبراهیم قاسم ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆکی یانە و #وسام محەمەد بازگ# و #کەلسوم محەمەد# ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و #سۆران سەلیم# ڕاهێنەری تیمی لاوانی یانەی پێشمەرگە پێشوازی کرد لە (ئەحمەد کازم) ڕاهێنەری یەکەمی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی ئێراق و
(ساڵح لوتفی) ، ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەی ناوبراو.
لەو میوانداریە وەرزشییەدا حاکم مەحمود بەخێرهاتنی لە هەردوو ڕاهێنەری ناوبراو بۆ شاری سلێمانی کردوو ئەو ئەرکەشیانی بەرز نرخاند بۆ خزمەت بە وەرزشی وڵات. هەروەک ستایشی کردن لە پای هاتنیان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی یاریزانانی شاری سلێمانی و دەوروبەری کە ماوەی دوو ڕۆژە لەسەر یاریگەی فەرماندەیی چاودێرییەکی وردی یاریزانانی فێرگە و قوتابخانەکانی سنوورەکە دەکەن و دەیانەوێت یاریزانانی کوردستانیش بێبەش نەبن لە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق و بە پێی توانا و ئاستیان بانگێشت بکرێن.
هەروەک پاڵپشتی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی بۆ دووپات کردنەوە و وتی، یانەی پێشمەرگە هەمیشە هەوڵ دەدات خزمەت بە وەرزشی کوردستان و تەواوی ئێراق بکات و تیمەکانمان لە ڕکابەرییەکانی دەرەوەدا بەبەهێزی ببینرێن.
لای خۆشییەوە ئەحمەد کازم ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراق وێڕای سوپاسکردنی جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە بۆ ئەو میواندارییە گەرمەیان، بە گرنگی زانی یاریزانان لە تەواوی وڵات ببینن و ئاستیان هەڵبسەنگێنن تاتیمێکی تۆکمە بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق بنیات دەنێن.
ناوبراو جەختی کردەوە کە هەمیشە شاری سلێمانی بووەتە پێگە و قوتابخانەی پێگەیاندنی چەندین یاریزانی بە ئاست نەک هەر لە تۆپی پێدا بەڵکوو لە تەواوی یارییە جۆراوجۆرەکاندا.
لە کۆتای ئەو میواندارییە وەرزشیەدا هەردوولا دوپاتیان کردەوە کە پێکەوە کار بۆ پێشکەوتنی ئاستی یاریزان لە تەمەنە جیاوازەکان بکرێت و ئەو گرنگی دانەش دەبێتە پێشکەوتنی وەرزش لە ساڵانی ئاییندەدا و ڕەنگدانەوەکانی دەبینرێت.
[1]