ئامێرەکانی ژیانی کوردەواری؛ مەشکە 02
لەیلا نوورانی
=KTML_Bold=جۆرەکانی مەشکە
مەشکەی گاوس/ گاوەست/ مەشکە پێستە=KTML_End=
پێستی دەرهاتووی مانگا کە دەکرێتە جۆری هەرە گەورەی مەشکە.
ئاهەنگی شین و شادی بوو بەیانی کە تێکەڵ دەبوو/ شمشاڵی من، خرمەی بازن، گرم و هۆڕی مەشکەی گاوس
(دیوانی هێمن)
مەشکەم مەشکەی گاوەسی/ کەس نییە لە من بپرسی
(پایانیانی، بەشی ژنان، ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان)
=KTML_Bold=مەشکەی نێرە/ نێرە=KTML_End=
1. مەشکەی لە دارچێکراو.
پێم وابوو ئەوساڵ بە شیر و ماستت/ دەپچڕێ مەشکە و دەقەڵشێ نێرە/ تا خاوەنی تۆم بێ ماست و بێ دۆم/ پارشێو و شێوم نان و کولێرە
(#دیوانی حەقیقی#)
2. هەر جۆرە مەشکەیەک جگە لە مەشکەی چەرم.
خوێواوکی خەستی بۆ دەگرنەوە و یەک دوو ڕۆژان لە خوێواوکێدا دەبوو.
مەشکەی بەرقی/ نێرەی بەرقی (کارەبایی)
مەشکەیەک کە بە بەرق (کارەبا) دەژێ.
مەشکەی تەنەکە /نێڕەی تەنەکە
جۆرێک مەشکەی لە تەنەکە چێکراو.
=KTML_Bold=مەشکەی دووبەر=KTML_End=
تایبەتیی مەشکەیەک کە ڕۆنی ورد و درشتی تێدابێ.
=KTML_Bold=مەشکەی یەکبەر=KTML_End=
تایبەتیی مەشکەیەک کە ڕۆنی درشتی تێدابێ. ئاوی چاک مەشکەی یەکبەرە.
=KTML_Bold=بانەمەشکە=KTML_End=
بارکردن بۆ کوێستان بە مەبەستی مەڕ لەوەڕاندن و ڕسق ڕەنێو هێنان، شوێنی ڕەنێوهێنانی مەشکەوماڵ لە کوێستان و بەرزایییەکان.
بەریمەشکەم چەند ئیشکە/ پشتی مەشکەم چەند ئیشکە/ گەڵا ئەسپینگ، تاڵیشکە/ پێم خۆشە بانەمەشکە
(پایانیانی، ئەدەبیاتی زارەکی بەشی ژنان)
=KTML_Bold=بەرەمەشکە=KTML_End=
ئەو ڕۆنەی کە، دوای ژانی مەشکە، دەکەوێتە مەشکە.
دەچمە سەر جۆیە گەورکان/ ئەسپم دەکات نرکەنرکان/ بەرەمەشکانم تێیاندایە وەک ورکەبەردان/ حەیف و خەسارە لە بۆ من، کەوتوومەتە دەس نامەردان
(پایانیانی، ئەدەبیاتی زارەکی بەشی ژنان)
مەشکە بژێ هاوینە/ بەرەمەشکەی هەنگوینە/ کابانێ حەیبی نینە
(پایانیانی، ئەدەبیاتی زارەکی بەشی ژنان)
باوەڕ:
پێستەگوێلک ئەگە ڕۆنی تێهاوێی بەرەکەتی بەرەمەشکەی خەڵکی بۆ دێ.
=KTML_Bold=مەشکەی بەڕۆن=KTML_End=
مەشکەیەک کە ڕۆنی زۆر دەکەوێتێیە.
بیر و باوەڕ لەسەر مەشکە:
بێژان، ددانی مار، گوڵەزەردە وە مەشکە هەڵاوەسی، بەڕۆن دەبێت.
توێژی ماری وە مەشکە هەڵاوەسی مەشکە بەڕۆن دەبێت.
ئاوی حەوت کانیان تێکەڵ دەکرد هەتا بەڕۆن بێ.
ئاوی ساردیان دە داناوێ دەکرد دەیانکوت مەشکەی پێ چیڕ دەبێتەوە و بەڕۆن دەبێت.
توێژی ماری وە مەشکە هەڵاوەسی بەرەکەتی حەوت ماڵانی تێدەکەوێ.
=KTML_Bold=مەشکە بەڕقدا چوون=KTML_End=
جاری وایە هەرچی دەکەی بەهۆی گەرمی یا ساردیی ئاو، مەشکە ناژێ و ڕێک ناکەوێ، دەڵێن ئەوە مەشکەکە بەڕقدا چووە.
=KTML_Bold=داب=KTML_End=
ئەگەر مەشکە بەڕقدا چوو:
ئەلف: ئەگەر سارد بێ ئاوی گەرمی تێ دەکەن و ئەگەر گەرم بێ ئاوی ساردی تێدەکەن.
ب: دەبوو زیز بی، یەکێک وەدوات کەوێ و دەیکوت: وەرەوە دەژێ بیسمیللایە بکە.
=KTML_Bold=مەشکە بەسەر چوون=KTML_End=
نەژانی مەشکە بەهۆی ئاوی زۆر سارد و دەست لێ بەردانی.
=KTML_Bold=مەشکە چەور بوون=KTML_End=
کەف کردنی مەشکە دوای دووەم ئاوێک کە تێیدەکرێ.
=KTML_Bold=مەشکە تەزینەوە=KTML_End=
نەژانی مەشکە بەهۆی ئاوی زۆر سارد تێکران و دەس لێبەردانی. هاوتای مەشکە دڕ بوونەوە.
=KTML_Bold=مەشکە تێکچوون/ مەشکە خرا بوون=KTML_End=
نەژان و ڕۆن تێنەبوونی مەشکە بەهۆی لەچاو چوون.
باوەڕ:
ئەگەر یەکێک بەسەر ڕسقی زۆردا بێ، مەشکە خرا دەبێت.
مانگا مەشکەی بلێسێتەوە مەشکە خرا دەبێت.
بەدزی خەڵک دەوران دەوری دێی پێدەکەن.
بە قوڕی سوور مەشکەکە گڵاو دەکەنەوە/ حەوتاوی دەکەن.
پرچی ئەو ژنەی لێی بەشکن دە بن مەشکە یا شیردا دەسووتێنن.
چیلکەیان لە حەوت پەرژینان دەهێنا و لەبن مەشکە/ شیرەکە دەیانسووتاند.
حەوت بەردی لەنێو کانێکی بەڕۆن بۆ دێنن و تێیداوێن.
حەوت پەلەسوانەیان بۆ دەشکاندەوە و دەبەریدا دەیانسووتاند.
سێپەک و لۆلەپەکان بیسمیل دەکەنەوە.
شیشەیان سوور دەکردەوە و دەیانکوت ئەگە نەیەوە سەرەخۆ داغت دەکەم.
لەسەر چاک و پیران لقە دار یا گەڵایەک دێنن و پێی هەڵداوەسن.
مەشکەکە دەشۆن و دەیبەن دەشەخسی داوێن. [1]