ناو: جوامێر
نازناو: جوامێر ئاغای هەمەوەند
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1815
ساڵی شەهیدبوون: 1887
شوێنی لەدایکبوون: #قەسری شیرین#
شوێنی شەهیدبوون: #قەسری شیرین#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (جوامێر کوڕی ئەحمەد کوڕی محەمەد)ی چەڵەویە لە تیرەی بەگزادەی هۆزی گەورەی هەمەوەندە و یەکێکە لە سەرکردە مێژوییە شۆڕشگێرە بە ناوبانگەکانی کورد کە ڕۆم و عەجەمی شڵەژاندبوو.
لە ساڵی 1815 لە گوندی عەلی مەنسووری ناوچەی هەمەوەند لەدایکبووە، پیاوێکی بەخشندە و چاپوک و سوارێکی کەموێنە بووە لە سەردەمی خۆیدا.
لە سەرەتای لاوێتیدا دەسەڵاتی هۆزەکەی دەگرێتە دەست. زۆربەی جەنگاوەرە ئازاکانی هەمەوەند لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە و جەنگ لە دژی ئیمبراتوریەتی عوسمانی هەڵدەگیرسێنێت، چەندین هێرش دەکاتە سەریان لە #کەرکووک# و قەرە حەسەن و دەربەندی بازیان و تاسڵوجە و قلیاسان، بەم هۆیە بەشێک لە هۆزەکانی تری کورد بەهۆی هاوهەڵوێستی و نیشتمانپەروەرییان و لێهاتویی جوامێر تێکەڵ بە لەشکری هەمەوەند دەبن وەکوو هۆزەکانی (باشوکی_مام ڵێسی_ گێژ_ گل_ دە لو) پاشان لە ساڵی 1870 بەهۆی کارەساتی مێژوویی کوژرانی حمە پاشای جاف، جوامێرخان بە ناچاری بە خۆی و لەشکرەکەیەوە بەرەو ئێران دەڕۆن کە پێشتر چەندین جار گورزی گەورەیان لە ئێرانییەکان دا بوو و کوشتاری زۆری لێکردبوون.
بۆیە قاجارییەکان بەهێزێکی گەورەوە پەلاماری لە شکری هەمەوەند دەدەن بە سەکردایەتی ملک نیازخان، لە وشەڕەدا زیانێکی زۆر لە سوپای ئێران دەکەوێت و ملک نیازخان خۆیشی دەکوژرێت. پاش ئەم سەرکەوتنە جوامێر ئاغا حوکمی ناوچە سنووریەکان دە گرێتە دەست، بێ ڕەزامەندی قاجارییەکان و لە گوندی هورین لە ناوچەی شەرەف بەیانی بارەگای سەرەکی دادەنیت. لە ساڵی 1875 بە فەرمانی نەسردین شای قاجاری لە جوامێر ئاغا خۆش دەبێت.
دەکرێت بە حاکمی قەسری شیرین و ناوچەی زەهاو گەیلانی ڕوژاوا، دەوڵەتی ئێران مووچە بۆ جەنگاوەرەکانی جوامێر ئاغا دەبڕێتەوە جگە لە بڕینەوەی مووچەی 1500 جەنگاوەری تایبەت بە خۆی، پاشان بە بڕیاری شای ئێران جوامێر ئاغا دەکرێت بە سەرتیپ بە پلەیەکی بەرز، لەو سەردەمەدا جوامێر ئاغا چەندین جار دەچێتە تاران و نەسرەدین شا خەڵاتی گەورەی پێدەبەخشێت. و چەندین جار سوڵتان کوڕی نەسرەدین شا حاکمی ئەسفەهان سەردانی ماڵی جوامێر ئاغا لە قەسری شیرین کردووە، تا لە ساڵی 1887 بە پلانی سیاسی عوسمانی و ئێرانی جوامێر ئاغا شەهید دەکریت.
سوود لەم سە ڕچاوانە وەڕگیراوە:.
1.. دەستنووس مێژووی هەمەوەند (حەیدر عەزیز خەسرەو ئاغا)
2.. محەمەد سەعید جاف ئاواره
3.. ایلات-کرماشان، محەمەد عەلی سوڵتانی
4. حسام الملک، سەرتیب محەمەد ئەمین هەمەوەندی
[1]