ناونیشانی پەرتووک: هایکوی کوردی؛ شیعری هایکوەکانی 101 شاعیری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ، بەرگی دووەم
ناوی نووسەر: زانا کوردستانی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم.
زانا کوردستانی هەڵساوە بە کۆکردنەوە و ئامادەکردنی هایکوکانی 101 هایکونووسی کورد (لە باشوور و ڕۆژهەڵات). پەرتووکەکە لە دووتوێی 168 لاپەڕەدایە و زیاتر لە 500 هایکوی لەخۆگرتووە. جێی ئاماژەیە کە ڕیزبەندیی ناوی هایکونووسەکان لە پەرتووکەکەدا بەپێی پیتە کوردییەکان (ئ، ب، پ، ت، ......، ﮪ، و، ی) دانراون.
شایەنی باسە زانا کوردستانی ئەمە بۆ جاری دووەمە هەڵدەستێ بە کۆکردنەوەی هایکوی هایکونووسانی کورد. دەکرێت بڵێین ئەمەش بەرگی دووەمی پڕۆژەکەیەتی. [1]