ناو: کامەران
نازناو: چاوشین
ناوی باوک: عەبدولکەریم
ڕۆژی لەدایکبوون: #12-06-1966#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #18-02-2018#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی کامەران عەبدولکريم عەزیزە، لە ڕێکەوتی 12-06-1966 ز. لە گەڕەکی چوارباغی شاری سلێمانی لەدایک بووە.
سەرەتا لە قوتابخانەی سەرەتایی دەستی بە خوێندن کردووە و قۆناغەکانی سەرەتایی بەسەرکەوتوویی بڕیوە، دواتر چووەتە خوێندنی ئایینی پاشانیش چووەتە (کولیەی شەریعەی زانکۆی بەغدا).
پاش تەواوکردنی کولیەی شەریعە بووەتە مامۆستای قوتابخانەی ناوەندی لە شاری ڕانییە، بۆ ماوەی دوو ساڵ مامۆستای ئایین و عەرەبی بووە، دوای دوو ساڵ وازی هێناوە لە ساڵی 1993ز.
خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بووە لە شەریعەی بەغد .
لە ساڵی 1996ز. هاوسەرگیری کردووە و پێنج منداڵی هەیە، سێ کچ، دوو کوڕ.
مامۆستا کامەران لە سلێمانی وەکوو وتاربێژ وەرنەگیراوە چونکە نەیان هێشتووە، بەهۆی دژایەتی کردن و ڕێگری کردنییەوە، مامۆستا سلێمانی جێدەهێڵێت و ڕوو دەکاتە #هەولێر# لە گەڕەکی سوورچیان نیشتەجی بووە، وتاربێژ بووە لە مزگەوتی ئیمان.
لە ساڵی 1993ز. بۆ خوێندنی شەرعی ڕووی کردووەتە وڵاتی سوودان و یەمەن بۆ ماوەی چەند ساڵێک، دواتر چەند جارێک چووە بۆ وڵاتی سعودییە بەهۆی نزیکی لە (ڕەبیع کوری هادی مەدخەلی).
مامۆستا سەرەتا لەگەڵ مەدخەلییەکان بووە، بەڵام خاوەنی عیلم و زانستێکی زۆر بووە ، وە سەرنووسەری بڵاوکراوەی (ڕاستی) بووە، کە مەدخەلییەکان دەریان دەکرد لە ساڵانی 2007ز. تا 2009ز. لە دواتریش بەهۆی کێشەی نێوان (بەهمەن #کەلار#ی) و (#عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا# )ەوە کۆمەڵێک هۆکاری تر و ناسینی (فکری طاغوت پەرستی) (مەدخەلییەت)، واز لە بڵاوکراوەکە و مەدخەلییەت دێنێت.
دواتر لە ساڵی 2013ز. خوای گەورە هیدایەتی دا بۆ ڕێگای (تەوحیدی ئولوهیەت) کە هەموو پێغەمبەران بۆ ئەو ڕێگایە نێردراون، مامۆستا کامەران دەستی کردووە بە (بانگەوازی تەوحید) و ڕەتکردنەوەی (فکری مەدخەلییەت) و (طاغوت پەرستی) و پێگەیاندنی سەدان گەنج کە خەڵکی #گەرمیان# و سلێمانی و هەولێر و #دهۆک#یشی تێدابوو.
مامۆستا کامەران سەرەتای بانگەوازی نهێنی بووە تەنیا قوتابییانی جێمتمانەی خۆی لا بوو، تا گەیشتە وتنەوەی وانە لە مزگەوت و تۆمارکردنی زنجیرەیەک لە (ڕاستکردنەوەی چەند هەڵەیەک لە بیروباوەڕ) مامۆستا لەگەڵ وانەکان و ڕۆچونی لە (تەوحید) وە باسکردنی (کوفر کردن بە طاغوت) حاشاکردن لە حیزبە بەناو ئیسلامییەکان و حاشاکردن لە (مەدخەلییەت) و تەکفیرکردنی دیموکراسی خوازان و شوێنکەوتووانی تا دەهات وتارەکانی ڕونتر و بوێرانە تر دەبوون ، بۆیە زیاتر کەوتە ژێر چاودێری و مەترسییەوە بە فیتی مەدخەلییەکان. بەتایبەت (سیروان ئەشقەر) کە بووە هۆی دەسگیرکردنی.
مامۆستا لە ساڵی 2015 مانگی دوو هەستا بە نووسینی پەرتووکێک لەژێر ناونیشانی ((وَٱلَّذِينَ کَفَرُوٓاْ أَوۡلِيَآؤُهُمُ ٱلطَّٰغُوتُ)سوورەتی بەقەڕە 257 (أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ)سوورەتی نەحل 36) کە تەنیا چەند قوتابییەکی مامۆستا ئەو ئامانەتییە دەزانن و نووسینەکەی بەهۆی هۆکارێک وەستاوە،
دواتر لە ناوەڕاستی ساڵی 2015 دەستگیرکرا و دەست گیرا بەسەر سێ نووسراویدا، وە هەندێک نووسراو و وتاری تەواونەکراوی مابوو دواتر بڵاوکرانەوە، ناهێڵن بڵاوبکرێتەوە. ئێستاش مامۆستا دەیان دەرسی بەهێزی ماوە کە بڵاوی ناکەنەوە لەلایەن چەند لەخوانەترسێک کە لەوانەیە لە ناویشیان بردبێت لەبەر ئەوەی وانە و وتارەکانی لەسەر قورئان و سوننەت تۆمار کردووە دژی (مورجیئەکان)ە.
مامۆستا کامەران پاش ماوەیەک لە زیندانی و چەند جار گرتن و ئەشکەنجەدان و ئێش و ئازارێکی توند و دڕندانە بەدەستی (جەلادی طاغوتان) تا واز لە (بانگەوازی تەوحید) بهێنێت، بەڵام هەر لە وتارەکانیدا ئاشکرایە کە لەسەر ئەوە بوو هەموو شتێک دانێت لەپێناو دینەکەیدا، بۆیە ڕادەستی ئەوان نەبوو، بە نەخۆشی و ئێش و ئازارەوە لەپێناو قیامەتیدا خۆی ڕاگرت تا لێی بێ ئومێد بوون و، دەرزی ژەهراوی (جیوە)یان لێ دا، دوای ئازادبوونی مامۆستا لە زیندان کێشی تەنیا 36 کیلۆی لێ مابویەوە کە پێشتر 85 کیلۆ بووە.
ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: کەسی حەقبێژ یان لە زیندانە یان لە گۆڕستان.
هۆکاری دەستگیرکردنی مامۆستا (تەوحیدی حاکمییەت) و (ئولوهییەت)بوو، (سوورەتی یوسف (إِنِ الْحُکْمُ إِلَّا لِلَّهِ)) (سوورەتی المائدە 44(وَمَنْ لَمْ يَحْکُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَٰئِکَ هُمُ الْکَافِرُونَ)) (سوورەتی المائدە 49(وَأَنِ احْکُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ)).
پاش ماوەیەک تەواو زمانی لە قسەکردن کەوتبوو بەهۆی ڕێگرییەکان لە شاری هەولێرەوە هاتە شاری سلێمانی، بەڵام لەوێش هەر لەژێر چاودێری دەزگا ئەمنییەکاندا بوو.
تا مامۆستا لە ساڵی 2018 لە دەست و قاچ کەوت و لەسەر قەرەوێڵە بوو، تاوەکوو لە شەوی #18-02-2018# کۆچی دوایی کرد.
لە دوای وەفاتی (خوا بە شەهید قبووڵی بکات) هەندێک لە نەیارانی گومانیان بۆ درووستکرد لەسەر هۆکاری مردنەکەی، کە گوایە خۆی کوشتوە، بەڵام ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە هۆکاری مردنەکەی ئەشکەنجە و دەرزی ژەهراوییەکەی زیندان بوو.
ئەوانەی ویستیان بانگەوازەکەی مامۆستا ون بکەن ئەو (ڕووناکی تەوحیدە) بکوژێننەوە ، بەڵام سوپاس بۆ خوا ،پاش مردنی زیاتر بانگەوازی بڵاو بۆیەوە تا لە ساڵی 2021دا زۆرترین گەڕان لە یوتوبدا ناوی مامۆستا کامەران عەبدولکريم بوو وە وتارەکانی گەیشتنە زۆربەی ماڵەکان و بەر گوێی گەنجەکان کەوتن و بووە هۆکاری (هیدایەتی) هەزاران گەنج و ڕاستکردنەوەی زۆرێک لە کەسانەی کە لەسەر ڕێگای پێغەمبەر ئیبراهیم (علیە سلام) لایاندابوو.
بەڕاستی مامۆستا کامەران، کامەرانیی پێ بوو و ئینشائەڵڵا یەکێکە لە کامەرانەکانی قیامەت.
مامۆستا یەک وێنەی هەیە و باسیش لەوە دەکرێت کە پێی خۆش نەبووە وێنەی بڵاوبکرێتەوە.
وەسییەتی مامۆستا کامەران عەبدولکەریم بۆ منداڵەکانی و هەموو موسوڵمانان ئەم ئایەتە بوو کە دەفەرمووێت: ( يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِۦ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسۡلِمُونَ )( آل عِمرَان : 102)
واتە: ( ئەى ئیمانداران هەرچۆنێک شیاو و پێویستە ئاوا لە خودا بترسن و هەر بە موسڵمانیش بمرن. واتە پێویستە بەردەوامبین لەسەر ئایین و بێ ئاگا نەبین، چونکە نازانین مەرگ کەى دێت جا هەرکات لەوانەیە یەخەمان بگرێت، نەوەک لەو کاتە بێئاگاییەدا بمرین و ڕەنجەڕۆ ببین). [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=