ناو: خەلیل
نازناو: جەنگی
ناوی باوک: قادر
ڕۆژی لەدایکبوون: #21-06-1989#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی شاوەلەد-سەربە شاری #نەغەدە#
$ژیاننامە$
خەلیل ڕەحیم دۆست، ناسراو بە خەلیل جەنگی.
لە ڕێکەوتی 21-06-1989 زایینی لە گوندی (شاوەلەد/شاوەلی/شاوەلە) سەربە شاری نەغەدە لە پارێزگای ئورومییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە.
قۆناغەکانی خوێندنی تا دیپلۆمی کشتوکاڵ لە شاری نەغەدە تەواوکردووە.
پاشان لە ساڵی 2011 بەهۆی چالاکی سیاسی لە ڕێکخستنە نهێنییەکانی #حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران# لەژێر هەڕەشە و ترسی ڕژێمی ئێران بەناچاری پەڕیوەی باشووری کوردستان بووە و ناتوانێت درێژە بە خوێندن بدات، ئێستا نیشتەجێی شاری #هەولێر#ە.
جگە لە شارەزایی لە زمان و ئەدەبیاتی کوردی، شارەزایی لە زمان و ئەدەبیاتی فارسیشدا هەیە.
چالاکوانی سیاسی و نووسەر و مامۆستای مێژووی کوردە. [1]