جۆری وشە: ناو
توانای خۆری-تەختەخۆر
واتا: هێزی خۆر (بە ئینگلیزی: Solar Power) بریتییە لە کرداری گۆڕینی تیشکی خۆر بۆ کارەبا، کە ئەویش بە دوو شێوە ئەنجام دەدرێت.
یەکەمیان: بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەختەی خۆری.
دووەمیان: بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بەکارهێنانی وزەی خۆری چڕ. لە سیستەمی وزەی خۆری چڕدا ئاوێنە یان هاوێنەی گەورە بەکاردەهێنرێت بۆ وەرگرتن و چڕکردنەوەی بڕێکی زۆری ڕووبەر لە تیشکی خۆر بۆ یەک دانە تیشکی بچووک. تەختەی خۆری هەڵدەستێت بە گۆڕینی تیشکی خۆر بۆ تەزووی کارەبایی لە ڕێگەی کرداری کاریگەریی تەختەی خۆری. [1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 58 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!