ناونیشانی بابەت: زۆری و بۆری لە ڕۆمانی کوردیدا
ناوی نووسەر: #سەڵاح جەلال#
ڕۆمان ژانرێکی باڵایە، جۆرێکە لە دیالۆگی مەعریفی شارستانییەکان. وەک چۆن پێکهاتەی ئەدەبی مۆدێرنە، زانستی تایبەت بەخۆی خوڵقاندووە وەک لێکشیتاڵ کردن.
بەگشتی، دیاردە نەرێنییەکانی زۆر و بۆری ڕۆمانمان لەم خاڵانەی خوارەوەدا بۆ دەردەکەون:
1-هەتاوەکوو ئێستایش، کولتووری کوردی لە ڕووی زانستەکان و فەلسەفەوە لە زەمەنی سفردایە و ڕۆمان لەدایکبوویەکە زگماگ، کەمئەندام.
2-بەشداری نەکردنی کۆمەڵگە لە شۆڕشە باڵاکانی جیهان و پڕۆسەی دیموکراتیدا.
3-کۆمەڵگە هیچ گۆڕانێکی ڕیشەیی چینایەتی بۆ درووست نەبووە.
4-نەبوونی هۆشیاری و ئامادەیی نووسینەوەی ڕۆمان.
5-ڕۆمان ئەو کەسانەی دۆزییەوە دەینووسنەوە، نەک بانگەشەی نووسینەوەی بکرێت.
6-زمان و ڕەوتی زمانەوانی ئاڵوگۆڕی کارتێکەری زمان و کۆمەڵ و ڕۆڵی ڕۆشنبیری شوناسی زمان دیاری دەکەن. لەخۆگرتنی ڕەوتی زمانەوانی لەنێوان زمانی دایک و زمانی گشتی و ڕۆژانەدا کاریگەریی زۆری هەبووە.
7-نەبوونی هۆشیاری زانستی و ئەدەبی و هونەری.
8-لاسایی کردنەوەی ڕۆماننووسانی جیهانی.
9-دووبارە بوونەوەی ڕووداوە زانراوەکانی ڕابردو نەک تازەبوونەوە.
10-ڕۆمان بەپێی ڕۆشنبیری و پاشخانی تاک نووسراوە: واتە پەیوەستی ئەوەی هەتاچەند ڕۆماننووس ڕۆشنبیر بووە یان هیچی لەو هونەرە نەرانیوە؟.
11-گرنگی دان بە دۆزی نەتەوەیی و زمان و مافەکەی! ئەم شیوازە چووەتە ناو ڕابردو و شێوازی تەقلیدی وەرگرتووە.
12-بابەتی سەرەکی ڕۆمان کەسایەتی و وتاری گێڕانەوەیە. فەزا و زمان و شوێن و ڕووداو و وەسف. لە ڕۆمانی کوردیدا پێکداچڕژاون و بێ بوونی بوونیاد.
13-نەبوونی ڕەخنەی تایبەت بە ڕۆمان.
14-بوونی وەسف و پێداهەڵدان و نمایش کردنی ڕۆژنامەکان و هاوڕێیەتی.
15-ڕێز کردنی ڕووداو و چیرۆک بەبێ هۆشمەندی چنین و هێڵی درامی و هونەری گێڕانەوە.
16-نەبوونی توێژینەوە کاریگەریی هەبووە لەوەی ڕۆمانە باشەکان لە خراپەکان جیانەکرێنەوە.
17-نەبوونی دەزگا و پێگەی ڕۆشنبیری گشتی تایبەت بایەخ بە ڕۆمان بدات. [1]