ناو: بڕوا
نازناو: مولازم بڕاو
ڕۆژی شەهیدبوون: #27-04-1987#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #وەسمان لەکە#ی ناوچەی #جەباری# گەرمیان.
$ژیاننامە$
فەرماندەی لقی دووی ناوچەی جەباری #حزبی شیوعی ئێراق# بووە، ڕێکەوی 27-04-1987 لە داستانی گوندی وەسمان لەکەدا، شەهیدبووە، شەهید مولازم بڕوا، ڕۆژی پێشتر لە ئاپۆرەیەکی جەماوەری دا، لە گوندی #خاڵۆبازیانی#، بە ڵینی بە خەڵکی گوندەکە و ناوچەکە داوە، وتوویەتی: $مەگەر دەبابە بەسەر لاشەی مندا تێپەڕێت، ڕێگە نادەین پێشڕەوی بکات.$. لە دوای شەهیدبوونی، چەندین منداڵی خەڵکی ئەو ناوچانانە ناویان لێنرا (بڕوا).
[1]