ناو:عادل
نازناو: باخەوان
ساڵی لەدایک بوون: 1971
شوێن: #هەڵەبجە#
عادل باخەوان یەکێکە لە نووسەر و سۆسیۆلۆژیستەکانی کورد. عادل باخەوان لە تەمەنی 13 ساڵییەوە تا تەمەنی 27 ساڵی لەنێو پرۆگرامە جیاوازەکانی دەنگی نەخێر بە ڕژێمی #بەعس#دا بووە. لە تەمەنی 17 ساڵی فەرمانی گرتنی لەلایەن ڕژێمەوە دەرچوو، پاش خۆشاردنەوە و دەربازبوونی، باوک و برا گەورەکەیان ڕاپێچی زیندانکرد و خستنیانە ژێر ئەشکەنجە و ئازارەوە. پاش ڕاپەڕین و جەنگی ناوخۆ، لە 1999 دا، کوردستان بەجێدەھێڵێت و لە فەرەنسادا نیشتەجێ دەبێت. ژیانی سیاسی سەختی کوردستان، ڕێگای پێنەداوە لە نیشمان خوێندن تەواوبکات، بۆیە ھەر لەگەڵ گەشتنیدا بە فەرەنسا کاروانی خوێندنی دەستپێکرد وەو و لێرەوە لیسانسی لە سۆسیۆلۆژیا، لە زانکۆی لیۆن بەدەستهیناوە. ماستەری لە سۆسیۆلۆژیا، قوتابخانەی خوێندنی باڵای زانستە کۆمەڵایەتییەکان، پاریس بەدەستهێناوە. دکتۆرای لە سۆسیۆلۆژیا، قوتابخانەی خوێندنی باڵای زانستە کۆمەڵایەتییەکان، لە پاریس. عادل باخەوان نامەی ماستەر و دکتۆراکەی لەژێر سەرپەرشتی ئۆلیڤەر ڕوادا بووە و ئەمەش کارئاسانییەکی زۆری لە فەرەنسادا بۆ کردووە. ئێستاش لە زانکۆی ئێڤری وانەی سۆسیۆلۆژیا بە قۆناغی لیسانس دەڵێتەوە و توێژەری ھاوکارە لە قوتابخانەی خوێندنی باڵای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی پاریس.
$بەرهەمەکانی:$
کەیوان: ڕۆمان، #سلێمانی#: بێ پەخشانگە، 1998.
ئیسلامییەکان کوردستان لە بوھتاننامەکەی حەمە سەعەد حەسەندا، بێ شووێن: بێ پەخشانگە، 1998.
تێگەیشتن ڕۆژاوا-ئیسلام: بەریەککەوتن، تێکەڵبوون، یەکتربیناکردن، سلێمانی، 2006.
تێگەیشتن لە فەیسەڵەوە تا تاڵەبانی: ئێراقی پۆست سەدام لە تاقیکردنەوەی دیموکراسیدا، سلێمانی: پەرتووکخانەی ڕەنج، 2006.
تێرۆریسم وەک بیناکردنی کۆمەڵایەتی، سلێمانی: دەزگای چاپ ە پەخشی سەردەم، پەرتووکی سەردەم ژمارەی 403، 2007.
کوردستان لە تاقیکردنەوەی ناسیۆنالیزم، ئیسلامیزم، تیرۆریزمدا، سلێمانی: پەرتووکخانەی حەمدی، 2010.
کۆتایی عەلمانییەت، سلێمانی: پەرتووکخانەی ڕەنج، 2012.
کۆمەڵگەی ڕەش، سلێمانی: پەرتووکخانەی ئەندێشە، 2013.
سۆسیۆلۆژیای بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، سلێمانی: ناوەندی غەزەلنووس، 2015.
سۆسیۆلۆژیای زەبروزەنگ، سلێمانی: ناوەندی غەزەلنووس، 2015.
سۆسیۆلۆژیای ئایین
سۆسیۆلۆژیای سیاسی
وەرگێڕان
ئایین چییە، وەرگێڕانی عادل باخەوان، سلێمانی: دەزگای سەردەم، 2008.
عەلمانییەت لە بەرانبەر ئیسلامدا، وەرگێڕانی عادل باخەوان، سلێمانی: چاپخانەی جەمال عیرفان، 2016.
ئایین لە دێمۆکراسیدا، وەرگێڕانی عادل باخەوان، سلێمانی: پەرتووکخانەی جەمال عیرفان، 2016.[1]