ساڵ و شوێنی لەدایک بون : 1956 #وەرتێ#
ساڵی پەیوەندی بەشۆرشی ئەیلوڵ : 1974 تا ساڵی 1975 لەبەتالیۆنی تایبەت پەڵی ئەسناد.
ساڵی پەیوەندی بەرێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لەرێزەکانی (ی.ن.ک) ساڵی 1975
ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە : لەساڵی 1976 بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزە سەرەتایی یەکانی دەوروبەری #هەولێر#
لە ساڵی 1978 لەکاتی تەشکیلاتی هەرێمەکاندا فەرماندەی مەفرەزە بووە.
لە ساڵی 1983 کراوەتە فەرماندەی کەرت و لە ساڵی 1984فەرماندەی تیپی 73ی هەلەموند بووە، دواتر گواسترایتەوە تیپی 19ی کۆرەک پاشان گواستراوەتەوە تیپی تایبەتی مەلبەندی (3) ی هەولێر، ماوەیەکیش فەرماندەی تیپی 74ی باڵەک بووە. لە ساڵی 1987تا 1990فەرماندەی تیپی تایبەتی مەلبەندی 3ی هەولێربووە
شەهید سمایل وەرتێ بەهۆی ئازایەتی و قارەمانیەتی بەشداری زۆربەی داستان و نەبەردی و ڕەبیەگرتن وچالاکیەکانی سنوری زۆربەی تیپەکانی مەلبەندی 3ی هەولێری کردووە ئاماژە بەهەندێکیان دەکەین لەوانە : لە یەکەم چالاکیدا ساڵی 1977 وەک یەکەم مەفرەزە دەستیان بەسەر ڕەبایەدا گرتووە لە چیای (دڕەبی) و یەکەم (ئاربیجی) یان بۆ شۆڕش بەدەستکەوت هێناوەتەوە، شەری سێ کانیان، شەری سێ مانگەی قەیوان ماوەت، گەروی مەنجەڵ، چیای هەلەموند، داستانی #قەندیل# کونە کۆتر، داستانی ڕزگاری سەرپەرشتی قۆڵی (باڵغ و وڵاغلوو) کردووە، زینی ئەستێرۆکان، شەری گردە سماق لە ساڵی 1974، شەری کۆرێ و کانی شیلانەو جدیدە بەهاوکاری لەگەڵ هەڤاڵ سلێمان بیرێژی، شەڕی ئاوە سپی لە ساڵی 1978، شەڕی سولتەی وەرتێ و حافیزو ماویلیان لە ساڵی 1980، بەشداری لە شەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە دژبە ڕژێمی ئێران لە ساڵی 1982، شەری بێتواتە لە ساڵی 1983، شەری چیای #ماکۆ#ک لەساڵی 1985، دۆڵی خۆشناوەتی و شەری وەرتێ لە ساڵی 1986 شەرەکانی زینەتیرو ئالانەو مێرگەسەرو شاخی سۆرلە ساڵی 1987. دەیان چالاکی تر کەناکرێ هەمویان باس بکرێن.. لەکاتی ئەنفالەبەدناوەکەی ڕژێم، شەهید سمایل سەرپەرشتی چەندین چالاکی کردووە دژی ڕژێم وخۆراگربوو تا دوا پێشمەرگە لەسنورەکە ماوەتەوە.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی (6) جار بریندار بووە لە ساڵی 1978لە ئاوەسپی، لە ساڵی 1980لەوەرتێ، لە ساڵی 1982 لە چیای ماکۆک، لە ساڵی 1984لەناو وەرتێ، لەساڵی 1985لە پلینگان، لە ساڵی 1994لە قەلادزێ.
جگە لە خۆی دووبرای تری بەناوەکانی (ڕەشید حاجی حاجی حەمەد ئەمین) و (سادق حاجی حاجی حەمەدئەمین) شەهید بوون.
لەدوای ئەنفالەکان ماوەیەکی زۆربە پارتیزانی ماوەتەوە لەگەل چەند هەڤالێک.
لە ڕاپەرینی ساڵی 1991 پێشەنگ وپێشرەو بووە لەلایەن سەرکردایەتی شۆڕش ڕاسپێردراوە بۆ سەرپەرشتی کردن و هەڵگیرساندنی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرین لە 53199. لەگەڵ شەهیدان (عەلی نەبی و ئەرسەلانی کاک هەمزە) لەلایەن شۆڕش و خەڵکی دەروازەی ڕاپەڕین وەک سیمبول و پاڵەوانی ڕاپەڕین ناسێندراون. دواتریش بەشداری ڕزگارکردنی شارۆچکەی #شەقلاوە#و زۆربەی شاروشارۆچکەکانی کوردستانی کردووە لە سنوری پارێزگای هەولێر و تا ڕزگارکردنی #کەرکووک#ی قودسی کورستان.
لە دوای ڕاپەرین چەندین پۆست و پلەی وەرگرتووە لەوانە فەرماندەی بەتالیۆنی 34ی هەلەموند دواتر فەرماندەی هێزی (37) کارۆخ پاشانیش فەرماندەی هێزەکانی سنوری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی #02-05-1994# لە هەوڵێکی ئاشتیخوازانەدا بۆ ڕێگری کردن لە دروستبونی شەڕی خۆکوژی لە #قەڵادزێ# بەسەختی بریندارکرا، بەڵام لە #22-05-1994# واتە پاش 20رۆژدواتر لە نەخۆشخانەی جمهوری شەهید بوو.