ناوی تەواوی عەبدوڵڵا عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا (ئاشتی هەورامی)یە.
ساڵ و شوێنی لەدایک بوون: 1948 #سلێمانی#
پلەی خوێندن: بەکالۆریۆس لەئەندازیاری نەوت لە 1971 لە زانکۆی بەغدا.
لە ساڵی 1971 تاکو 1974 ئەندازیار بووە لە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عیراق لە بەسرە.
لەساڵی 1978 دکتۆرای لەئەندازیاری یەدەگی نەوتی لەسکۆتلەندا وەرگرتووە.
لەساڵی 1975 تاکو 1982 لەکۆمپانیای british national oil company و north sea لە سکۆتلەند وەکو ئەندازیار کاری کردووە.
لە ساڵی 1982 تاکو ساڵی 1985 لەگەڵ کۆمپانیای intera لە لەندەن ئەندازیاری گەورەی نەوت بووە.
لەساڵی 1985 تاکو 1988 سەرۆکی ئەندازیاران بوو لەکۆمپانیای Exploration Consultants دا لە بەریتانیا.
لەساڵی 1988 تاکو 1999 خاوەن و بەڕێوەبەری Duke Engineering & Services Limited بووە لە بەریتانیا.
لەساڵی 1999 تاکو 2006 سەرۆکی کۆمپانیای ECL- Exploration Consultants Group Plc بووە لە بەریتانیا.
لەساڵی 2006 وە لەکابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری سامانە سروشتیەکان بووە.
خێزاندارە.
لە کابینەی شەشەمی هەرێم، بووەتەوە بە وەزیری سەرچاوە سروشتیەکان.