ناوی تەواوی فوئاد ئەحمەد سلێمانە، لە هۆزی نانەکەلییە و باوکی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو ئەحمەد تەبیب یەکێک بووە لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ئەو ناوچەیە و #هەولێر# بەگشتی.
هونەرمەند فوئاد ئەحمەد لە ساڵی 1932 لە گوندی #عەوێنە#ی سەربە شارەدێی گوێڕ چاوی بەژیان هەڵهێناوە.
ساڵی 1940 چووەتە قوتابخانە پاشان خانەی مامۆستایانی لە #دهۆک# تەواوکردووە؛ سەرەتا لە گوندی عاڵڵا (عەبدوڵڵا گوجیلان) و گردی عازەبان چەند شوێنێکی دیکەش بووەتە مامۆستا.
فوئاد ئەحمەد خاوەنی 8 منداڵ بووە لە دوو هاژین
فوئاد ئەحمەد لە ساڵی 1959 تاکوو 1970 لێپرسراوی جووڵانەوەی هونەری بووە.
بۆ یەکەمجار ساڵی 1955 چووەتە ئێستگەی بەغدا؛ یەکەم سرودی بەناوی (نەورۆز) تۆمار کردووە.
لە ساڵی 1959 گۆرانی (ئەمیرەکەم)ی تۆمار کردووە؛ ئینجا گۆرانی (نامەکەت گەیشت) و (سروەی بەیان) و چەند گۆرانییەکی تر...
لە ساڵی 1963 بۆ یەکەمجار بە ڕەش و سپی یەکەم گۆرانی بەناوی (ئەی بووکی تازە) تۆمارکرد تاوەکوو ساڵی 1986 نزیکەی سەد گۆرانی لە ئێستگە و پەنجا گۆرانیش لە تەلەڤزیۆن تۆمار کردووە.
دوای تەمەنێکی دوورودرێژ لە خزمەتی هونەری کوردی؛ لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی #17-08-2004# بۆ هەتاهەتایی ماڵاوایی لە هونەر و کوردستان کرد. دوای پێنج ڕۆژی لە کۆچی دوایی لە ڕێکەوتی #22-08-2004# لە ڕێوەرسمێکی شکۆداردا لە شاری هەولێر تەرمی هونەرمەند فوئاد ئەحمەد گەیشتەوە خاکی کوردستان و لە گۆرستانی کارگەی قیر لە باشووری شاری هەولێر بە بەخاک سپێردرا. [1]