ناوی تە واو (گۆران عومەر عەلی) ناسراوە بەگۆرانی ئینزیبات لە ساڵی (1984) لە گەڕەکی چوارباخ لە شاری #سلێمانی# لەدایک بووە قۆناغی سەرەتایی لەقوتابخانەی (سەرشەقام) تەواو کردووە دواتر لە دواناوەندی جموری کوڕان تاسێی ناوەندی خوێندوە، بەهۆکاری هەژاری قورسی ژیانی ماڵ و شەهیدکردنی باوکمان لەوکاتەدا دەستبەرداری خوێندن بوە. لە ساڵی (1995) تا (1997) لەوڵاتی ئێران بووەلەوێ ئیشی کردووە لە ساڵی (1997 – 2009) ئینزیباتی عسکری بووەلەئامریەتی ئینزیباتی عەسکری لەتیپی مۆسیقای ئینزیباتی عەسکری لەسەر ئالەتی (ترامپێت). =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4037/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=گۆرانی ئینزیبات=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4037/0001.JPG=KTML_Photo_End=
گۆران لەسەرەتای قوتابخانەوە منداڵێکی وریا و بزێو بووە حەزی کردووە لەناو قوتابخانە دا نموونەبێ بۆیە هەمیشە لەچالاکی قوتابیاندا بەشداریی کردووە چ شانۆگەری چ گۆرانی وتن وەقوتابیەکی زۆر زیرەک بووە لەوانەکانیشیدابۆیە خولیای هونەرو شانۆی لەسەرەتای قوتابییە وە سەرچاوەی گرتووە. گۆران لەسەر دەستی مامۆستا (ڕووشدی + مامۆستا ئاودێر) پەردەکانی مۆسیقاو نۆگە ی مۆسیقای خوێندوە بەڵام وەک و دەراسەی مقامات تەنیا بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی وە بەپرسیارکردن لە کەسانی پێش خۆی وە ک مامۆستا #سەڵاح داودە# و #ناسری ڕەزازی# کە زۆر پرسیاری مقاماتی لێیان کردووە وە لە ژەنیارە بەئەزموونەکانی خۆمان وە زۆربەی مقامات فێربووە وەتوانای ژەنینی ئالەتی ترامپیتا و کۆرتێتا و باڵەبان و دەف وتەپڵ هەیە هەندێک لە سایزەر و ئیقاعیش دەزانێت تائێستا خاوەنی هە شتا ئاوازی خۆیەتی: سە دوو بیست هۆنراوەی خۆی هەیە ئاوازووهۆنراوەی بۆزۆربەی هونە ڕمەندە میلییەکان داناوە شارەزای لە زمانی فارسی و عە ڕەبی هەیە نزیکەی سی وڵاتی ئە وروپی و عە ڕەبی و ئێران گە ڕاوەو لە زۆربەیان ئاهەنگی تیا ئەنجام داوە تا ئێستا خاوە نی چوار سیدی یە کە لە کوردستان و تورکیا کاری بۆ کراوە لە ئێستادا ساڵانە بەرهەمێکی جوانمان هەیە و بەشداری دانشتن و ئاهەنگی زەواج ئەو شتانە ناکەم ساڵانە بەرهەمیک پێشکەش هەوادارانی دە کەم.[1]