ناوی تەواوی (نەهرۆ مەحمود عەبدولقادر)ە و ناسراوە بە (نەهرۆ شەوقی). لە ڕێکەوتی 01-03-1959 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری #سلێمانی# لەدایک بووە.
لە تەمەنی لاوێتیەوە هونەرمەندێکی چالاک و کارا بووە و شارەزایی لە بوارەکانی هونەری نیگار کێشان، گرافیک، ڕەخنەی هونەری، نەحت و سیرامیک، فیلم و فۆتۆگرافی هەیە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/71668/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=نەهرۆ شەوقی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/71668/0002.JPG=KTML_Photo_End=
خاوەنی خەڵاتی باشترین تابلۆ لە ڤیستیڤاڵی زانکۆکانی ئێراق لە ساڵی 1979 لە بەغدا. یەکەم پێشانگای تایبەتی لە ساڵی 1984 کردووەتەوە و خاوەنی زیاتر لە 10 پێشانگای تایبەتە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، جگە لەوەش بەشداری لە 20 پێشانگا و چالاکی بەکۆمەڵدا کردووە.
ئەندام بووە لە چەندین ڕیکخراو و گروپی هونەریدا، لەوانە: گروپی هونەری 7 هونەرمەند 1983، گروپی هونەری G – Lock لە شاری پاساو – ئەڵمانیا، گروپی هونەری سولی ئۆن - سلێمانی، ڕێکخراوی کەلتور و گەشەپێدانی بەردەوام – سلێمانی.
بەشداری کردووە لە پڕۆژەی (ئێمە دیارین) لە پڕۆژەییەکی پێکەوەیی لەگەڵ هونەرمەندانی سویسری و کوردا لە شاری سلێمانی.
28-01-2020 بەشداری لە سیپۆزیۆمی نێونەتەوەیی لە بانگکۆک لە وڵاتی تایلەند کردووە.
بەشداری کردووە بە ڕۆڵی سەرەکی لە کورتە فیلمی، #مردووشۆر#، لە شاری بەرلین لە ئەڵمانیا و وەرگرتنی خەڵاتی یەکەم لە بواری فیلمی ئەزمونگەریدا.
ساڵی 2018 بەژداری بە ڕۆڵی سەرەکی لە کورتە فیلمی (پێکەنین و بیرچونەوە) لە شاری سلێمانی کردووە.
بە نماییش و نوسینی سیناریۆ لە فیلمی (کۆلارە) لە سلێمانی ساڵی 2010بەشداری کردووە.
گرتنی کۆمەڵێ کۆڕ و سیمینار دەربارەی مێژوی هونەر و نیشاندانی فیلمی هونەری و وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی، لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان، سلێمانی، #هەولێر#، #ڕانیە#، #هەڵەبجە#، #خانەقین# هەروەها پرۆژەی هونەری لە بواری ژینگە و پەروەردە و هەبونی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لە کەنالی کورد سات لەساڵی 2013 وە بە ناوی (کوردستان نیشتمانی جوان) دەربارەی گرنگیگدان بە ژینگە و شوێنەوار ناسی و هونەر و کەلتوری میللی، دواجار لە 2018 وە بەرنامەی GPSی هەیە تا ئێستاش (2020) بەردەوامە.[1]