ناو: سەعد
نازناو: مامۆستا سەعد
ناوی باوک: عەبدوڵڵا عوسمان سوبحان
ساڵی لەدایکبوون: #1949#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #01-02-2004#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری هەولێر
$ژیاننامە$
ساڵی 1968 پەیوەندی بە ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە کردووە، ساڵی 1993 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو هەڵبژێردراوە، ساڵی 1999 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەم) هەڵبژێردراوە، لە ڕێکەوتی 20 کانونی یەکەمی 1999 لە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان سوێندی یاسای خوارد و کراوەتە وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان (کابینەی چوارەم) .
سەعد عەبدوڵڵا عوسمان سوبحان، ناسراو بە مامۆستا سەعد، ب. گۆران، ئاگر و هیوا، ساڵی 1949 لە شاری هەولێر لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری هەولێر تەواو کردووە، ساڵی 1969 بەشی مێژووی خانەی مامۆستایانی هەولێری تەواو کردووە، ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول سەرەتا ڕووی لە شانشینی ئێران کردووە، ساڵی 2001 بەکالۆریۆسی لە بەشی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین (هەولێر) وەرگرتووە، باوکی دکتۆر چنار سەعەد عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە ڕێکەوتی 1 شوباتی 2004 لە کردەوەیەکی خۆکوژی ئەندامێکی گرووپی (القاعدە) لە ناو بارەگای لێژنەی لقی دوو لە هەولێر لە کاتی جەژنە پیرۆزە لە جەماوەری شاری هەولێر شەهید کراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی بووە.
$خەباتنامە$:
ساڵی 1963 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە و بە ناوی نهێنی ئاگر ناسراو بووە، ساڵی 1967 بە ناوی نهێنی هیوا ناسراو بووە، ساڵی 1968 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و، ساڵی 1974 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە، لە ڕۆژی 7 ئایاری 1974 لەگەڵ 41 قوتابی تردا بەشداری خولی پێنجەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە گوندی زینوێی شێخی پارێزگای هەولێر کردووە و لە ڕێکەوتی 8 ئابی 1974 بە پلەی یەکەم دەرچووە، ساڵی 1974 ئەندامی لێژنەی ناوچەی #ڕواندز#ی سەر بە لێژنەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول سەرەتا ڕووی لە شانشینی ئێران کردووە و هەر زوو گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان، ساڵی 1975 پەیوەندی بە ڕیزەکانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانەوە کردووە، ساڵی 1976 یەکەمین کورتەچیرۆکی خۆی لەژێر ناونیشانی دارگوێزەکان لە گۆڤاری ڕۆژی کوردستاندا بڵاو کردووەتەوە، ساڵی 1977 بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن دەزگای ئاساییشی گشتیی حکومەتی ئێڕاقەوە بە تاوانی کوردایەتی بەند کراوه، لەسەرەتای مانگی نیسانی 1979 بۆ جاری دووەم لەلایەن ئەمنی هەولێری سەر بە دەسەڵاتدارانی حزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالیستییەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر ئازاد کراوە. ساڵی 1979 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیستی کوردستانەوە کردووە، ساڵی 1980 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی بەرەی جوقەد بۆ نەیارانی ڕژێمی سەدام حسێن (1937- 2006) ناسراو بە سەدام تکریتی، ساڵی 1981 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی سۆسیالیستی کوردستان (کۆنگرەی یەکەم) هەڵبژێردراوە، ساڵی 1988 بە ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی بەرەی کوردستانی هەڵبژێردراوە، ساڵی 1991 بەشداری لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستاندا کردووە، لە ڕێکەوتی #09-03-1991# بەشداری ئازادکردنی شارۆچکەی کۆیەی سنووری پارێزگای هەولێر کردووە و بۆ جەماوەر وتاری خوێندووەتەوە، ساڵی 1991 بەشداری لە شەڕی دووەمی داستانی کۆڕێ لە سنووری پارێزگای هەولێردا کردووە لە دژی تیپێکی زرێپوشی سوپای ئێڕاق، لە ڕێکەوتی 19 ئاداری بە نوێنەرایەتی حزبی سۆسیالیستی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی بە مەبەستی دیارکردنی کاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان و بارودۆخی ئابووری و ئاساییشی باشووری کوردستانی کردووە، لەسەرەتای ساڵی 1992 بە نوێنەرایەتی حزبی سۆسیالیستی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی بە مەبەستی دامەزراندنی لێژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی کرد، لە ڕێکەوتی #07 -04- 1992# بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی پیرمامی بەرەی کوردستانی کردووە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان، ساڵی 1992 پاڵێوراوی لیستی یەکگرتن بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان بووە، ڕۆژی پێنجشەمەی #20-08-1992# لە شاری هەولێر بەشداری کۆنگرەی یەکەمی حزبی یەکگرتنی کوردستانی کردووە و لە ڕۆژی پێنجشەمەی #27-08-1992# لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی یەکگرتنی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1992 کراوەتە بەرپرسی دەزگای ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان و ئەندامی دەزگای توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی (حزبی یەکگرتنی کوردستان)، ساڵی 1993 بەشداری کۆنگرەی دووەمی حزبی یەکگرتنی کوردستان لە شاری هەولێری کردووە بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی حزبی یەکگرتنی کوردستان و یەکگرتن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی 1993 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەم) هەڵبژێردراوە، ساڵانی 1993 1999 لە ستافی بیست و حەوتەمی لێژنەی لقی دووی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بووەتە بەرپرسی لێژنەی لق، ساڵی 1999 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەم) هەڵبژێردراوە، لە ڕێکەوتی 20 کانونی یەکەمی 1999 لە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان سوێندی یاسای خوارد و کراوەتە وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان (کابینەی چوارەم) ، لە ڕێکەوتی 14 تشرینی دووەمی 2002 بە بڕیاری سەرۆک مەسعود بارزانی بە ئەندامی لێژنەی پاڵپشتی لێژنەی لقی دووی هەولێر بۆ پەیوەندی لەگەڵ جەماوەر دەستنیشان کراوە، ، ساڵی 2004 بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی 2004 بووەتە بەرپرسی لێژنەی لقی دووی هەولێر.
$بەرهەمەکانی$:
تاقە ماڵ 1987.
ئەو پیاوەی پێدەکەنێ 1988، وەرگێڕان.
نەوشیروان مستەفا لە شیری هەتا پیری چەند سەرنجێک دەربارەی پەڕتووکی پەنجەکان یەکتری ئەشکێنن 1998.
ئەو هۆکارانەی مەسەلەی کورد پێک دێنن بێ ساڵ، وەرگێران.
ئەمڕۆ نەک سبەی 2004.
الارهاب الدولی فی زوء قرارا مجلس الأمن 1373.
[1]