- بەڕێوەبەری هۆبەی ڕاگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بەهۆی فرێدانی جگەرەی نەکوژاوە زیاتر لە 100 دۆنم پوش و پاوان لە گوندێکی سنووری قەرەداغ سوتاوە.
- 45 خێمەی ئاوارەکان لە کەمپی ئایدن کە دەکەوێتە قەزای خانەقین ئاگریان گرت و دوای کاتژمێر و نیوێک تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
- ئایتاچ باران، سەرۆکی ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە و هاریکاریکردنی خزمەتی زانستی، نزیک لە پارتی دۆزی ئازاد (HUDAPAR) لە ئامەد کوژرا.