- فەرماندەی لیوای چواری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەنگال ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، دوو پێشمەرگە شەهید بوون و حەوت پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.
- بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب شەڕ و پێکدادان لەنێوان شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و چەتەکانی بەرەی ئەلنوسرە و گروپەکانی دیکە سەربەئەوان بەناوی ئەحرار ئەلشام و تابوری نورەدین ئەلزەنگی ڕوویداوە.