- جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا لە مەکۆی سەرەکی تاوتوێی پرسی کشانەوەی لە حکومەت کرد، بەڵام بڕیاری کشانەوەی نەدا و ڕایگەیاند بە شێوەیەکی فراوانتر لەگەڵ ئۆرگانەکان باسی کشانەوە دەکەن.
- لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی گوندەکانی شەنگالدا شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال یەبەشە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعشیان تەقاندەوە.
- ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، لەگرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێدا بەزمانی کوردی هەوڵدەدات هاوسۆزی خەڵک بۆ خۆی ڕابکێشێت، دوای ئەوەی بەدەستی هێزەکانی پێشمەرگە لەچەند هەفتەی ڕابردوودا ڕوبەڕوی شکست بووەوە و زۆربەی ناوچەکانی لەدەستدا.