- شەوی ڕابردوو پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سە ماڵێک لە گەڕەکی ئەمین پاشا لە شارۆچکەی ئارتەمێتان-ی سەر بە شاری وان-ی باکوری کوردستان، لەو هێرشەدا دەوڵەت هەلیکۆپتەریشی بەکارهێنا و دوو کەس بە گوللەی پۆلیس کوژران.
- سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، بەبڕیاری تورکیا، لە دوێنێ وە هەناردەی نەوتی کێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکووک بۆ بەندەری جەیهان ڕاگیراوە.
- فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەکانی سیدەکان و خواکوڕکیان بۆردومانکرد و زیانی ماڵیی لێکەوتەوە.
- کۆچی دوایی فەتاحی کاویان.