- سوپای تورکیا تانک و چەکی قورس بۆ سەرسنووری سووریا دەگوازێتەوە و بەئاراستەی #عەفرین# جێگیری دەکات.
- کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە بارەگایەکی فەرماندەیی پێشمەرگەی #زێرەڤانی# لە شاری #هەولێر# گڕیگرت و دواتر تەقییەوە، بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.
- فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕاگەیەندراوێک لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت ڕووداوەکە ڕووداوێکی سرووشتی بووە.
- بەپێی ڕاگەیێندراوەکانی #یەپەگە#، ڕۆژانە ناوچەکانی سەر بەعەفرین لەلایەن سوپای تورکیا بەچەکی قورس تۆپباران دەکرێن.[1]
- فراکسیۆنی #پارتی# لە #پەرلەمانی کوردستان#، ڕاگەیەندراوێکی لەسەرکاراکردنەوەی پەرلەمان بڵاوکردەوە،و دەڵێن، پێشوازی لە هەوڵەکانی دەست بەکارکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەرکردنی کێشە یاسایی و سیاسیەکان دەکەن.[2]
- وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئه و هەواڵەی بەناوی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوکرایەوە گوایە دژایەتی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بە بارزانی ڕاگەیاندووە دوورە لە ڕاستیەوە.
- لە شاری #کۆیە# لیستی بەرەی دواڕۆژی کۆماری کوردستان ڕاگەیەندرا و ئەندامانی ئەو بەرەیە دەڵێن: بەشداری لەهەڵبژاردنەکان دەکەین.[3]
- فەوجی کۆماندۆکانی گۆروملو، چیای #جودی#ان لە #شرناخ# تۆپباران کرد و بەهۆی ئەو تۆبارانەوە ئاگر لە چیاکە کەوتەوە.[4]
- لە ناوچەی #پیرانشار# دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی نێوشاری #حدکا# کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ئێران و لە پێکدادانێکدا زیانی بەرچاویان بە هێزەکانی ئێران گەیاندووە. هاوکات سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لە سنوورەکانی پارێزگای #ورمێ# لەگەڵ هێزێکی چەکدار تووشی پێکدادان بوونە و لە پێکدادانەکەدا دوو کەس لەو هێزە کوژراون و چوار کەسی دیکەش بە برینداری کەوتوونەتە دەستیان.[5]
- بە گوتەی جێگری پارێزگاری #لوڕستان# لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونی دوو بنەماڵە لە گوندێکی شاری (ئەلیگوودەرز)ی سەر بە پارێزگای لوڕستان، پێنج کەس کوژراون و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.[6]