$باکووری کوردستان$
- شەش سەربازی سوپای تورک کە هەوڵیاندا لە لای #شەمزینان#ی سەربە #جولەمێرگ#ی باکوری کوردستانەوە سنوورەکانی باشوری کوردستان تێپەڕ بکەن کوژران.[1]
- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئیستەبنوڵ، 15 ئەندامی #هەدەپە# دەستگیردەکەن.[3]
- #عوسمان بایدەمیر# ڕایگەیاند: لە کار دوورخستنەوەم لە پەرلەمان شەرەفێکە بۆم، تەنانەت ئەگەر وەک شێخ سەعید و هاوڕێکانی لە سێدارەشم بدەن دیسانەوە کوردستان کوردستانە هەر کوردستانە و لێرەدایە، لە دڵمدا.[5]
$باشووری کوردستان$
- لە شەوی ڕابردوەوە، سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر ژمارەیەکی زۆر سەربازی لە ناوچەکانی کانی ڕەش، بناری چیای سیرۆ و گوندی #بەرمیز#-ی سەر بە شارەدێی #دیانا# لە ناوچەی #ئامێدی# لە باشوری کوردستان داگرتووە.[1]
- سوپای تورک کە هێرشی لە بارەگای سەربازیی ئامێدییەوە دەستپێکردووە، سێ گوندی ناوچەی مەتینای لە بادینان تۆپباران کرد.[1]
- دانیشتوانی سنوری شارەدێی #قادر کەرەم# ڕێگری له و تانکەرانە دەکەن کە کاری گواستنەوەی نەفتا و غازی شلی کێڵگە غازیەکانی کۆرمۆر دەکەن. ئەوان چەند داواکارییەکیان هەیە کە خۆی لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان دەبینێتەوە و داواش دەکەن کارەبا بگەیەنرێتەوە ئه و ژمارە گوندەی لە سنورەکە ماوەتەوە و تا ئێستا کارەبای نیشتمانی پێ نەگەیشتووە.[2]
- کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بۆمبێک بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی میتی تورکدا تەقیەوە، لە نزیک گوندی #ئەلکیش#-ی سەر ڕێگای #کانی ماسی# سەربە پارێزگای #دهۆک#.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک چیای ئاڤدڵ کۆفی، چیای سرۆ و دۆڵی ڕەشی سەربە #خواکورک# بۆردوومان دەکەن و هەلیکۆپتەرە کوبراکانیش دەشتی حەیات بۆردومان دەکەن.[1]
- چەند فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای تورکیا دەستیان کرد بە بۆردوومانکردنی #گەلی باڵندە# سەربە #شیلادزێ# لە پارێزگای دهۆک.[1]
- سەرۆکی لیژنەی ئاوارەکانی #کەرکووک# و #خورماتوو# ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی 13 هەزار هاووڵاتی سنووری کەرکووک و ناوچەکانی تر لە #هەولێر#ن و دەشڵێت، ساڵی داهاتوو کەمپێکیان بۆ دروستدەکەین.[2]
- سێ هاونیشتمانی کوردی ئێزدی کە خەڵکی #شنگال#ن لەتورکیاوە گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان. ئەو سێ هاونیشتمانییە هەرسێکیان منداڵن و تەمەنیان لەنێوان پێنج بۆ حەوت ساڵانیدایە کە بەر لەسێ ساڵ کەوتبوونە دەستی چەکدارانی #داعش#، دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی #موسڵ# و نەمانی داعش، ئەو منداڵانەیان بردووەتە تورکیا.[4]
- نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە چەکدارە تورکمانەکانی شارۆچکەی خورماتوو، ماڵی کوردەکانیان لەو شارۆچکەیە تاڵان کردووە، ڕاشیگەیاندووە:دەبێت بەرپرسانی حکومەتی عێراق ئەو کەسانەی کە مافەکانی مرۆڤیان لە خورماتوو پێشێلکردووە، ئاشکرایان بکەن و بیاندەنە دادگا.[1]