$باکووری کوردستان$
- لە کۆبوونەوەی ڕاگەیاندنی ناوی پاڵێوراوەکانی ئاکەپە لە #ئامەد# شەڕ ڕوویدا.[3]
- لە ناوچەی ئەردیش سەربە شاری #وان# 20 کەس دەستگیرکران، کە لایەنگر و ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەن.[4]
- گۆڕینی شوێنی دەنگدان لە #جولەمێرگ# کاریگەریی نەرێنی لە سێ یەکی دەنگدەران دەکات. سندوقەکانی دەنگدان لەو شوێنانە دەگوێزرێنەوە، کە جاری پێشوو لە سەدا 70ی دەنگەکانی بۆ #هەدەپە# بوون. ئەو سندوقانە دەگواسترێنەوە بۆ ئەو شوێنانە، کە لە کۆنترۆڵی جەردەوانەکاندایە.[3]
- بۆ جاری 759-یەمین، داواکاری #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری #پەکەکە# بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی ڕەتکرایەوە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران لە کوێستانی #کێلەشین# و لە شوێنێک بە ناوی “سپی ڕێز”، کاروانێکی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی کورد گیانی لەدەستدا و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوو. ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە تەمەنی 28 ساڵە و ناوی ”ڕێبوار مورادی“یە و خەڵکی ئاوایی کانی ڕەشی شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و باوکی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ بووە. هەروەها، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ”خەلیل فەروخی“ دوو گوللە بەر سینگ و شانی کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.[4]
$باشووری کوردستان$
- بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمانی عێراق بۆی نییە بڕیار لەسەر هەژمار کردنەوەی دەنگدان بدات، دەشڵێت چەند پەرلەمانتارێک کە لە هەڵبژاردن دەرنەچوونەتەوه، دەیانەوێ لە ڕێگەی پەرلەمانەوە کێشە بۆ کۆمسیۆن دروست بکەن.[1]
- #ڕێبوار تەها# سەرۆکی لیستی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# لە #کەرکووک# لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: بەپێی ماددەی 61ی دەستور ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی نییەو بڕیارەکانیشی پوچەڵ و نادەستورین و تێپەڕاندنی دەسەڵاتی دادوەرییەو لە دادگای فیدراڵیش تانە لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەدەن.[5]
- گوندێکی کوردنشین لە سنوری شارۆچکەی #داقوق# تاڵان دەکرێت و گەنم و جۆی جوتیارانی گوندەکەش دەسوتێندرێت، بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت پۆلیسی عێراقی ئەو تاوانەی ئەنجامداوە.[1]
- بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان فراکسیۆنوکانی پەرلەمان لە بارەی یاسایی چاکسازی و جیاوازی لە بۆچوونەکانی حکومەتی هەرێم و پەرلەمان پەسەندکردنی یاساکە دوادەکەوێت و ئەگەری هەیە دووبارە بگەڕێندرێتەوە بۆ حکومەت.[1]
- #کۆمەڵی ئیسلامی# و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەی هەڵوێستی خۆیان لەسەر دووبارە هەژمارکردنەوەی 10%ی دەنگەکان بەڕێگەی دەستیی ڕاگەیاند و ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵیش دەڵێت بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق بە مردوویی لەدایکبوون.[1]
- بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک بازرگانی ماددە هۆشبەریان لە پارێزگای دهۆک و هەولێر دەستگیرکردووە کە لەناوخۆی هەرێم کاری بازرگانییان لەگەڵ بازرگانەکانی وڵاتانی دراوسێ ئەنجامداوە.[1]
- گولە هاوەنێک ئاراستەی کۆگاکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کەرکووک کرا و پۆلیسیش ڕایدەگەیەنێت هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.[1]
- لە شەوی ڕابڕدووەوە هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەرەکانی ناوەران و تلسقۆف تا سحێلا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.[1]
- وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیاریدا بەزیادکردنی 100%ی دەرماڵەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و خانووبەرەی میری و لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگانەیان، پێیاندەدرێت.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لەچوارچێوەی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین، سوپای تورک 15 خانەوادەی دیکەی چەتەکانی گواستووەتەوە بۆ عەفرین.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- بە ناونیشانی (خۆپیشاندانی کورد لە دژی داگیرکردنی #عەفرین# لەلایەن تورکیاوە، درێژەی هەیە) ڕۆژنامەی ئەلحەیات ڕاپۆرتێکی دەربارەی مانگرتن و خۆپیشاندانی هاووڵاتیان لە شارە کوردستانیەکانی خۆرئاوا و هەروەها کوردانی تاراوگە، لە دژی داگیرکردن و مانەوەی هێزە سەربازیەکانی تورکیا لە شاری عەفرین، بڵاوکردووەتەوە.[1]
- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: یاسا ڕێگە نادات ئەنجامی دەنگدانی عێراقییەکانی دەرەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێندرێتەوە.[2]
- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، داواکارییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایار کارێکی نادروستە.[4]