$باکووری کوردستان$
- سوپای تورکیای داگیرکەر ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی چیای جودی لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان.[2]
- سوپای تورکیا لە بدلیس ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەکات و لە 8 گوند و 3 گوندەڵۆک بۆ ماوەی یەک ڕۆژ قەدەغەی هاتووچوی ڕاگەیاندووە.[2]
- پارێزگاری شاری #وان# تابلۆی شیعرەکانی ئەحمەدی خانی و ئەحمەد عارف لەگەڵ هۆنراوەی گۆرانییەکانی تەحسین تەها و محەمەد عارف جزراوی لە کۆڵانی هونەر لابرد. بەبیانووی ئەوەی وشەی گوماناوییان تێدایە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- عالیە جیهاندیدە، تەمەن 27 ساڵ کچی محەممەدئەمین، خەڵکی شاری #مەهاباد# و دانیشتووی شاری #پیرانشار# بە هۆی هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکان، دیار نەماوە و چارەنووسی ناڕوونە.[3]
- چالاکێکی کورد بە ناوی ئەحمەد ئەمینی کوڕی خودادا، لە دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری #سنە#، بە تۆمەتی بێڕێزی بە ڕێبەری بەپێی مادەی 154 یاسای سزای ئیسلامیی کتێبی تعزیرات، بە شەش مانگ زیندان مەحکووم کرا.[3]
- هونەرمەند #ڕەسوڵی نادری# لە نەخۆشخانەی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.[6]
$باشووری کوردستان$
- لە بەرامبەر خەرجنەکردنی پارەی گەنمەکانیان نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە جوتیارانی سنوری پارێزگای #هەڵەبجە# و شارۆچکەی سەیدسادق دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی کردوو بەوهۆیەشەوە ڕێگای سەرەکی #پێنجوێن# – #سەید سادق#ییان داخست و داوای خەرجکردنی بڕی 12 ملیار و 500 ملیۆن دیناری شایستەی دارایی پارەی گەنمەکانیان دەکەن.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153222/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=لە هەڵەبجە خۆپیشاندانە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153222/0002.JPG=KTML_Photo_End=
- وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، نزیکەی 150 ڕاوێژکارمان لە هەرێمی کوردستان جێگیرکردوون و لە داهاتوودا ژمارەیان بۆ خوارووی 100 ڕاوێژکار کەمدەکەنەوە.[4]
- فرۆکە جەنگیەکانی عیراق مۆڵگەکانی تیرۆرستانی #داعش#یان لە سنوری چیای قەرەچوغ بۆردومانکرد.[5]
- وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت: سەرۆکی شارەوانی دۆسڵدۆرف-ی ئەڵمانیا 100 پاسی گەشتیاریی بە دیاری داوەتەوە پارێزگای #هەولێر#، دەڵێت: گرێبەستێک بۆ ئەم مەبەستە واژۆکراوه و تەنها ماوە پاسەکان ڕادەستی ئیدارەی پارێزگای هەولێر بکریت.[1]
- نارنجۆکێک لەسەر ڕێگەی هەولێر - کەسنەزان لە نزیک ماجیدی لاند تەقییەوە و کەسێک بە سووکی برینداربووە.[4]
- چەکدارانی داعش لە سنووری شارۆچکەی گوڵاڵەی سەر به شارۆچکەی #خانەقین# گوندی (قایە)ی عەرەبنشین کۆنترۆڵدەکەن. فەرماندەیەکی #پێشمەرگە# دەڵێت، سێ کەسێ لە دانیشتووانی گوندەکە به سەختی برینداربوون.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- عەلی ڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کونتڕۆڵی تەواوی کەنداوی فارس و گەرووی هورمز لە دەست هێزی دەریایی سوپا و کونتڕۆڵی کەنداوی عەممانیش لە کونتڕۆڵی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە.[1]
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە هەڕەشە له و وڵات و لایەنانە دەکات کە هاوکاری ئابوری ئێران دەکەن.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153222/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 17-09-2018=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153222/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند ئەندامێکی گرووپێکی یۆنانی هێرشیانکردە سەر باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئێران لە یۆنان، بەپێی میدیاکانی یۆنان ئەوانەی هێرشەکەیان کردووە ئەندامانی گرووپی ئانارشیست بەناوی 'رووی کوناس' بوونە. گوتەبێژێکی گرووپە لە فەیسبووک نووسیویەتی: ئەم هێرشە وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سەرکوتکردنی کوردەکان لەلایەن حکومەتی ئێران ئەنجامدراوە.[4]
- نوێنەرایەتی فیدراسیۆنی پەنابەران لە تورکیا ڕایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو پەنابەری کوردی باشوور لەکاتی کۆچکردنیان لەدەریایی ئیجەوە بۆ کەناراوەکانی یۆنان و ئیتاڵیا خنکاون.[1]
- وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتیدەکاتەوە برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران کۆبووبێتەوە.[1]