$باکووری کوردستان$
- لە شاری #وان# و ناوچەکانی توشبا، ڕێگەی ئارمووش و ئەرتەمێنتان پۆلیسی ئاکەپە بەسەر ژمارەیەک ماڵ و باڵەخانەدا گرت و لە ئەنجامدا 15 سیاسەتمەداری ژنی دەستگیر کرد. ئەو سیاسەتمەدارانەی کە دەستگیرکراون ئەمانەن: جازیە دومان هاوسەرۆکی شارەوانی سارای، ئەدیبە بابوور بەرێوەبەری #هەدەپە#ی وان، ڕۆژبین ئاکداغ کاندیدی پەرلەمانی هەڵبژاردنی 24ی حوزەیران، موقەدەس کاراکۆچ کاندیدی پەرلەمانی هەڵبژاردنی 24ی حوزەیران، خەندان کاراکۆیون ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئارتەمێنت، بەرکان کزلبۆغا یاریدەدەری هاوسەرۆکی شارەوانی تووشبا، هاوار دەریا ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد، هاتیجە ئاکداغ ئەندامی ئینسیاتیفی دایکانی ئاشتی و نەریمان ئورار بەڕێوەبەری #دەبەپە#. سیاسەتمەدارە ژنەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان گواسترانەوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی پەیمان یووسفی، خەڵکی گوندی دەرمان ئاوێی شاری #سەردەشت#، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری #ورمێ# گیانی لەدەست دا. ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە، پاش مانگێک خەواندن بۆ چارەسەریی پزیشکی لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.[4]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، چیای #کورتەک# و ڕێگای نێوان #پشدەر# و بناری #قەندیل#-یان بۆردوومانکرد.[1]
- لە شارۆچکەی #چۆمان#، ئاسایشی #پارتی دیموکراتی کوردستان# پێنج چالاکوان دەستگیردەکات کەکارتی هۆشیاری بەمەبەستی بایکۆتی کاڵای تورکی ڕێنمایی لەناو بازاڕدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکەن.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێرش و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن و لەم چوارچێوەیەدا بە هاوکاری چەتەکانی، هێرشێکی توندی کردە سەر گوندی ئینەگل هاوای ناوچەی زرگانی #سەرێکانی#.[1]
- دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بەو وڵاتە، گوندەکانی مەرەناز و ئەلقەمیە لە ناوچەی شەرا تۆپباران دەکەن.[2]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند، لە ئاکامی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە ناوچەکانی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا، سەربازێکی تورکیا کوژراوە و (6)ی دیکە بریندار بوون.[3]