$باکووری کوردستان$
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای #ئامەد#ی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە ڕوها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی #کرماشان#، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ ڕەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پزیشکییەکانی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، لە ڕۆژی یەکشەممەوە 18 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی کرماشان، #لوڕستان#، #سنە# و #ورمێ# گیانیان لەدەستداوە کە ئەوەیش بەرزترین ئاستی مردنە لە ڕۆژێکدا.[3]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری شاری #سەردەشت# تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکاری کورد کرد و لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، دوو سەر ئەسپی کاسبکارێک بە ناوی بەختیار چوالوی لەنێو چوو و چەند سەر ئەسپی دیکە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ڕووداوە خەساری گیانیی نەبووە و هێزە نیزامییەکان پاش تەقەکردن لە کاسبکاران، دەستیان بەسەر شتومەکی کاسبکاراندا گرت و لەگەڵ خۆیان بردیان.[7]
$باشووری کوردستان$
- قەدەغەی هاتوچۆی پیادە و ئوتومبیل لە هەموو شارەکانی هەرێم لەمڕۆوە بۆ ماوەی 6 ڕۆژ درێژەی دەبێت.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383581/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=01-06-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383581/0002.JPG=KTML_Photo_End=
- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی #هەولێر# ڕایدەگەیێنێت، لە کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو پارێزگایە دۆخی تەندروستی شەش تووشبوو خراپە و لەنێو ئەوانەشدا دووانیان دۆخیان زۆر زۆر خراپە.[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای #دهۆک# دەستنیشانکران، ئافرەتێکی تەمەن 44 ساڵ و سێ کچی تەمەن 15 و 13 و 9 ساڵان، دانیشتووی ناو شاری دهۆکن و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێ یە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن 52 ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەکەی هەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، تووشبووێکی کچ تەمەن 20 ساڵ بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، هەردووکیان دانیشتووی ناو شاری دهۆکن.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شازدە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، دوازدە پیاو و چوار ئافرەت، هەموویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- #وەزارەتی تەندروستی# تووشبوونی 12 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە #گەرمیان# ڕاگەیاند کە حەوت ئافرەت، چوار پیاو و کچێکی گەنجن.[1]
- هەندێک سەرچاوە باس لەوەدەکەن کە هۆکاری زۆربووانی تووشبووانی کڕۆنا لە پارێزگای #سلێمانی# دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دوو هەفتەیە تیمی تەندروستی #پێنجوێن# لە باشماخ نەماون و هیچ پشکنینێک لە مەرزەکە ئەنجام نەدراوە.[4]
- پارێزگاری #هەڵەبجە# لەبارەی هۆکارەکانی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێنجوێن ڕایگەیاند، بوونی دوو مەرزی سنووری لە ناوچەکە و تێکەڵاوبوون و بەرەیەککەوتنی بەردەوام بەهۆی جووڵەی بازرگانی له و دەروازانە، هۆکاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنایە لە پێنجوێن.[4]
- ڕاگەیاندنی #وەزارەتی ئەوقاف# ڕایگەیاند، لە سەرجەم مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان هەموو مەراسيمە ئايينیەکان و نوێژی بە کۆمەڵ بە وتاری هەينيشەوە بەشێوەيەکی کاتی ڕاگيرا.[4]
- #ئیدریس سەلیم#، ئەندامی #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان#، پاش ساڵێک لە مانەوەی لە زیندانەکانی ئاساییشی سەربە پارتی، ئازادکرا.[1]
- بەرەی یەکگرتووی عەرەبی لە #کەرکووک# داوا لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات ڕاکان جبووری لە پۆستەکەی دووربخاتەوە و پارێزگارێکی دیکە بۆ کەرکووک دابنێت.[3]
- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتیانی سڤیل و فەرمانبەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان دەکات کە لە پارێزگاکانی عێراق دەوام دەکەن، تاوەکو ڕۆژی #06-06-2020# لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە دژی دووبارە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ کاسبکارانی #دەربەندیخان# خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوایانکرد، کە بەردەوامبن لە کارکردن لەژێر ڕێنماییە تەندروستییەکاندا، یاخود قەرەبوو بکرێنەوە.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383581/0022.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەربەندیخان، کاسبکاران دژی کەرەنتینە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەربەندیخان، کاسبکاران دژی کەرەنتینە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی سەپاندنی کەرەنتین بۆ ماوەی شەش ڕۆژ، ڕاکردنەکەی هەفتە یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە بنکەی وەرزشی سیروان دواخرا.[8]
- ئێوارەی ئەمڕۆ چوار هاووڵاتی دانیشتووی شارەدێی #تەقتەق#، لەناو حەوزێکی ئاودا کە بۆ بەخێوکردنی ماسی دروست کراوە خنکان.[8]
- شانەی ئەمنیی عێراقی ڕایگەیاندووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو بەکاروانێکی فەوجی مەغاویری فیرقەی 14ی سوپای عێراقی لە گوندی گڕاو لە #مەخموور# تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی دوو سەربازی عێراقی و برینداربوونی دوو سەربازی دیکە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ناوەندی ناوچەی جندرێسی #عەفرین# تەقینێکی بەهێز ڕوویدا. بە پێی زانیاریەکان تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، گەنجێکی 20 ساڵ بە ناوی #بارش چاکان# کە خەڵکی ناوچەی پاتنۆسی #ئاگری# بوو گوێی لە گۆرانی کوردی گرتووە، بەڵام کاتژمیر 22:30 لە گەڕەکی ئالسانجاکی ناوچەی ئەتیمەسگوتی ئەنقەڕە، تورکەکان هێرشیان کردە سەری و چەقۆیەکیان لەدڵیدا و کوشتیان.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383581/0020.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەرمی بارش چاکان بەخاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەرمی بارش چاکان بەخاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندروستی ئێران، ڕایگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون و 81 کەسیس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.[6]
- لە شاری شیبویا وارد لە ژاپۆن پۆلیس هێرشی کردە سەر کوردێک و تووندوتیژی بەرامبەر بەکارهێنا، ئەم ڕووداوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی گەورەی ژاپۆنییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا. لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی تەنیوە، دەردەکەوێت دوو پۆلیس لە شاری شیبویا کوردێک دەخەنە سەر زەوی و لێیدەدەن. لەدوێنێوە سەدان کەس ڕژاونەتە سەر شەقامەکان، دژی دەمارگیری و بەکارهێنانی تووندوتیژی لە دژی کەمینەکان خۆپیشاندان دەکەن. خۆپیشاندەران هاواردەکەن: بیانییەکان مەچەوسێننەوە، پۆلیسە دەمارگیرەکان سزابدەن.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ڕایدەگەیێنن لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە 23 کەس گیانیان لەدەستداوە و بە پێیەش بێت بە گشتی 4 هەزار و 563 کەس تا ئێستا بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. هاوکات ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە گەشتووەتە 161 هەزار و 769 کەس.[2]