ساڵی 1949 لە #تەوێڵە#-هەورامان لەدایکبووە.
خوێندنی لە تەوێڵە و #هەڵەبجە# و #سلێمانی# خوێندووە،
پەیمانگەی مامۆستایانی تەواوکردووە و بووەتە مامۆستا و ماوەیەک لە قوتابخانەی شنروێی سەرەتایی لە هەڵەبجە و زۆرێک لەگوندەکان و قوتابخانەکانی ناوچەکەدا وانەی وتۆتەوە
جگەلە مامۆستایی و وانەبێژی، نووسەر و هونەرمەند و پەیکەرتاش و وێنەکێش بووە و دەیان بەرهەمی هەیە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2021/390879/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2021/390879/0003.JPG=KTML_Photo_End=
لە کیمیابارانی هەڵەبجە لە 16-03-1988، سێ منداڵی شەهید دەبن و دوو منداڵی بێسەروشوێنن و خێزان و و دوو منداڵی تریشی بریندار دەبن و تا ئێستاش تەندرووستیان بە تەواوەتی چاک نەبووەتەوە.
بەردەوام لە سۆراغی منداڵەکانیدا بووە و لەگەڵ هاوڕێکانی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجەیان دامەزراند.
وەک یەکێک لە شایەتحاڵەکان لە دادگای ئێراقی بەشداری کردووە بۆ شایەتیدان دژی تاوانەکانی سەدام حسێن و عەلی حەسەن مەجید
دەرئەنجام بەهۆی ئاسەوای کیمیابارنی هەڵەبجەوە، لە 11-09-2009 دڵە پاکەکەی مامۆستای گەورەی هونەر و جوانی هەورامان و ناسکی هەڵەبجە لە لێدان کەوت و کۆچی دواییکرد و گوڵەهەنار و چڵە هەنجیرەکانی بە بێنازی بەجێهێشت بە بێ ئەوەی بە ئاواتی دۆزینەوەی منداڵە بێسەروشوێنەکانی بگات.
لە ساڵوەگەری وەفاتەکەیدا و لە باخی گشتی هەڵەبجە لە ساڵی 2019 پەیکەری چاوەڕوانی بۆ درووستکرا.[1]