چەند یادگارییەک لەسەر گازینۆ عەنتەر
نووسینی: شيرزاد شيخ محمد
بەر لەوەی لەسەر ئەم گازینۆیە بدوێین با نەختێک لە سەر کەسایەتی حاجی عەنتەری خاوەن ئەم گازینۆیە بنووسین.
حاجی عەنتەر ناوی تەواوی (حاجی پیرداود حمادی حسن)ە لە ساڵی 1922 لە گەرەکی عەرەب لەبنەماڵەیەکی ڕەسەنی هەولێری لەدایک بووە، تیرەی باوکو باپیرانی (بەیات)بووە. هەر لە منداڵیەوە باوکی کۆچی دوایی کردووە دەستی بەکارکردن کردووە.لەناوخەلک نازناوی عەنتەری وەرگرتووە، چونکە لە گەنجیدا پیاوێکی زۆر چوست و ئازاو گورج و گۆل بووە.
بۆیە نازناوی سوار چاکی عەرەبی عەنتەر بن شەدادی عەبەسی وەرگرتووە (کە قارەمانێکی زۆر بەهێزی دورگەی عەرەبی بووە بەرلەهاتنی ئاینی ئیسلام ژیاوە. حاجی عەنتەرلەسەرەتای ژیانی سەرکاری بینا درووستکردن بووە پاشان بوویتە بەڵێندەر (مقاول) سەرپەرشتیاری چەند بنایەکی فەرمانگه و قوتابخانەی لە هەولێرو تەلعفەر عەقره و ڕەواندزو سەرووچاوه و سماقلو کردووە
گازینو عەنتەر کەی بینا کراوە :
بەر لە وەفاتی کاک سەلامی سەردانی کاک سەلامم کرد لە مالەکەی خواليخۆشبوو، لەسەر بنیاتکردنی گازینۆی عەنتەردەڵێ: باوکم بەسەر پەرشتی خۆی ئه و گازینۆیەی ساڵی 1959لەسەر ڕووبەری 550مەتر دووجا دروستکردووە، پاش ئەوەی کە ئەم کازینۆیەی بینا کرد خەلک ڕوویان لەم کازینۆیە کردووە، هەمووچینەکانی هەولێر سەردانی ئەم کازینۆیەیان دەکرد بەتایبەتی مامۆستایان و فەرمبەران و ئەندازیارو هەروەها پیاوە ماقوڵەکان وئەغایەکانی دزەیی لەم کازینۆیە دادەنیشتن کاتی خۆیان دەبردە سەر.له و کاتەی مشتەریەکانی کازینۆی کۆمەڵ کۆمەڵ دادەنیشتن لە سەر باری ڕامیاری عیراق دەدوان بۆیەلەساڵی 1963دووجار حکومەت هەڵسا بەداخستنی ئەوکازینۆیە واتە چەند جارێک داخراوە چەندکەسێکیش دەستگیر کراوە بەهۆی کۆبوونەوەی چەند لایەنێکی سیاسی. دیسان پاش ماوەیەک ئەم کازینۆیە دەرگای بۆهاوڵاتیان کرایەوە.هەروەکو جاران کازینۆیەکە قەڵەبالغتر بووە.لە کۆتایی حەفتاکان کازینۆ عەنتەر کرا بەبارەگای یانەی وەرزشی هەولێر له و سەردەمەی مامۆستا سمکۆی کۆری حاجی ئیبراهیم حەلاق و چەند یاریزانێکی دیکەی یانەی هەولێر سەرپەرشتیاری ئەم یانەیەیان دەکرد.پاش چەند سالێک ئەم یانەیش گواسترایەوە بۆ بنایەکی دیکە وچەند ساڵێک داخراو وەلە ساڵی 1980کازینۆی عەنتەر ڕوخێندراو چەند بنایەکی تازە لەسەر زەویەکەی دروستکرا.ئینجا حاجی عەنتەر هەڵسا بە کاری کشتوکاڵی , پاشان لەکۆتایی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکان بووە بیرکاری فرۆشتنی زەویەکانی یەعقوبیەکان لەدەوراو پشتی سینەمای صلاح الدین و گەرەکی زانیاری وەلە ڕێکەوتی 13/ 5/1998نەخۆش کەوت زۆری نەخایاند کۆچی دوایی کرد هەرلەگۆرستانی باوک وباپیرانی لەگۆرستانی ئیمام محمد بەخاک سپێردرا.ان شا الله جێی بەهەشتی پان و بەرینە.[1]