18 تشرینی دووەم - ڕۆژی جیهانیی فەلسەفە
کەی مرۆڤ لەدەست مرۆڤ ڕزگار دەبێ !؟
وریا عومەر ئەمین
.
لە ڕۆژی جیهانیی فەلسەفەدا ئەم پرسیارانە دەورووژێنرێن :
1 - بۆچی مرۆڤ سوودی وەرنەگرت لە کۆماری ئەفڵاتون و ڕێنوماییەکانی ئەڕستۆ و سوقرات و نیهلیزمی نیتشە و هەڵوەشەی دریدا و شیتەڵەکانی فۆکۆ و سارتەر و.. و..!؟ لە پێناو بنیادنانی ژیانێکی ئاسوودە بۆ هەموو مرۆڤ.
2 - فەیلەسووفان چییان پێشکەش مرۆڤایەتی و ئەم مرۆڤە کرد کە لەوەتی هەیە لە هەموو کات و شوێنێکدا دەتلێتەوە بە دەست هەژاری و برسییەتی و جەنگ و تۆقین و کارەساتەکان..!؟
3 - بۆچی فەلسەفە نەیتوانی هیچ لە کێشەکانی مرۆڤ چارسەر بکات !؟
4 - چۆن و کەی مرۆڤ لەدەست مرۆڤ ڕزگار دەبێ !؟